Kurdistan Press - ئەندازیاری شازدەی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە بیرناکرێن ئەندازیاری شازدەی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە بیرناکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەندازیاری شازدەی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە بیرناکرێن

شازدەی ئۆکتۆبەر 

کاڵفامی بێت یا خۆش خەیاڵی، دەبەنگی بێت یا نەفامی، بەدکرداری بێت یا خەیاڵ پڵاوی، ئەو بکەرانەی بوەن بە عەڕاب و ئەندازیاری شازدەی ئۆکتۆبەر هەرگیز لە بیر ناچنەوە. 

رۆژی شازدەی ئۆکتۆبەر وەک باقی ئەو رووداوو کارەسات و نەهامەتیانەی بەسەر کورددا هاتوونە، لەکەیەکی پڕ شەرمەزاری و نەنگیە بە ناوچەوانی ئەو بکەرانەی بوون بە هۆکاری روودان و لەدەست دانی نیوەی خاکەکەیەوە. 

گەر ئەوسا کورد ڕیزەکانی یەک بووایەو ئیرادەیەکی پۆڵایینی گشتی بۆ رووبەرووبوونەوەی دەسیسەو پلانێکی  پڕ لە مەترسی هەرێمی بۆ شکاندن و چاوترساندنی کورد و داگیرکاریەوە هەبووایە، کورد نیوەی خاکی لەدەست نەدەدا. 

گەر کۆمەڵێ زۆڵەکوردی کورتبین و نابەرپرسی سەربازی و بەناو سیاسی و سەرکردەی سەرکز نەبوونایە و لە ژێرەوە هەندێ بەکرێگیراو نەبووبان بە کەواسووری بەر لەشکەری شڕەخۆری داگیرکارەوە، ئێستا هەم هەرێم و هەمیش کورد لە پێگەیەکی بەهێزتر و گوتارێکی  خەستی یەکانگیری نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە دەردەکەوتن و هێزی ژمارە یەکی تۆکمەی گۆڕەپانی سیاسی عێراق بوون و بریاری کۆتایی لەسەر پرسە سیاسیەکان لای ئەوان بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه