Kurdistan Press - سەردانی شاندە ئەمریکیەکان بۆ هەرێم سەردانی شاندە ئەمریکیەکان بۆ هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەردانی شاندە ئەمریکیەکان بۆ هەرێم

هیچ گومان لەوەدا نیە شادەمار و کۆدی ئابوری عێراق لای ئەمریکیەکانە. 
دوای تێپەڕبوونی بیست ساڵ بەسەر رووخانی بەعس، ئێستاشی لەگەڵدابێ ئابوری و ئێستاو داهاتووی عێراق لەدەست هێزە دەرەکیەکاندایە. 
باڵادەستی میلیشیاکانی سەربە ئێران لە پانتای سیاسەت و رووبەری سەربازی لای هەموو کەس ئاشکرایە. ئەم هێزانە وەک کۆمەڵە هێزێکی قوڕمیش کراو بەدەست ئێرانەوەن بۆ دروست کردنی ئاڵۆزی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەم وڵاتە لە عێراقدا. 
لەلایەکی تریشەوە ئابوری دینارودۆلارو دراوی عێراق لای ئەمریکیەکانە و ئەم وڵاتە بریار دەدات ئاڵۆگۆڕی دراو بە چ شێوەیەک بەڕێوەبچێت قەوارەی ئاڵۆگوڕە دروایەکان چەند و چۆن بێت  و عێراق چی بۆ هەیەو چی بۆ نیە. 

حەقە ئەمریکیەکان فشار بخەنە سەر بەغدا بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتە ئاڵۆزە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادی و چیتر رێگە نەدرێت بە فیتی لایەنی دەرەکی یا شۆفینیەوە یاری بە ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی هەرێمەوە بکرێت. 
بە دڵنیاییەوە بەردەوامبوونی دەستی دەستی کردن بە شاندەکانی هەرێم و کات کوشتن  لەلایەن حکومەتی ئیتیحادیەوە لە ساڵی داهاتوو، هێندەی تر دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم رووبەرووی ئاڵنگاری و گرژی و سەختی دەکاتەوەو بۆی هەیە دەرەنجامی خراپ و چاوەروانکراویشی لێبکەوێتەوە. ئۆباڵی بەردەوام بوونی ئەم دۆخەش بە پلەی یەکەم ئەمریکاو بەغدان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا