Kurdistan Press - جێگەی داخە شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری رۆشنبیری و چەقی هزرو بیرو ناسیۆنالیزمی کوردایەتی بەم دەردە ببرێت جێگەی داخە شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری رۆشنبیری و چەقی هزرو بیرو ناسیۆنالیزمی کوردایەتی بەم دەردە ببرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جێگەی داخە شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی، شاری رۆشنبیری و چەقی هزرو بیرو ناسیۆنالیزمی کوردایەتی بەم دەردە ببرێت

ئای چەند دڵتەزێنە شارێک بە دەست کۆمەڵێک کەسى نابەرپرس تا بینە قاقای نقومی خۆڵ و خاشاک بێت و لەهەر چی جوانیە بخرێت و لەولاشەوە بکرێ بە مۆڵگەی تەراتێنی دەزگاکانی موخابەراتی بێگانەو هەرێمیەوە. 

شارێک سەردەمانێک هێمای پێکەوەژیان و دارولمولکی بابانیەکان و چەقی چەکەرەی هزرو ناسیۆنالیزمی کوردی و مەڵبەندی پیاوەماقوڵان و  بارەگای نوخبەی روناکبیران و حوجرەوتەکیەی پیاوانی ئایینی و شێخ و تەریقەتی ئایین و ئایینزاکان بێت، لەسەردەمی جیهانگەرایی و دیموکراسی و ئازادیدا لە هەرچی جوانیە بخرێت و لە قالب بدرێت. 

ئەوانەی ئەمڕۆ بوونەتە دەمڕاست و کۆێخای سلێمانی و خۆیان بە خاوەن و موڵکداری ئەم شارەوە دەزانن، کۆمەڵە کەسانێکن سەرتاپای  جەوهەری کەسایەتی مێژووی رابردوو و ئێستایان لە بێژینگ بدەی، نیو کیلۆ کەرامەت و پیاوەتی و سۆزو وەفاو ڕاستگۆییان لێ کۆناکەیتەوە و تەواو نامۆو بێگانەو رەزاقورس و بارگرانن بەسەر ئەم شارەوە. 

ئەوانەی ئەمڕۆ خۆیان کردووە بە دەسەڵاتداری رەهاو خۆسەپێنی سلێمانیەوە، جگە لە کەسانێکی ناواخن بەتاڵ و فشۆڵ، هیچی تر نین. سەرتاپای دیرۆکی دوێنێ و ئەمڕۆیان بگوشی، یەک دڵۆپە ویژدان و دڵسۆزی و رەحم و  بەزەییان لێ ناتکێ. 

ئەمان گەر بۆیان بکرێ سلێمانی و دانیشتوانەکەی بە دەردی کەرکوک ئەبەن و شکۆوجوانی شار ئەکەن بە قوربانی مەیل و ئارەزو و چاوچنۆکیان و بەداخەوە لە گشت بەهایەکی جوان داماڵدراون و بەتاڵ بوونەتەوە. 

فرە کوێخاکانی دەڤەری رەنگاورەنگ گەر بۆیان بچێتەسەر خاکی سلێمانی ئەکەن بە تورەگەوەو لە بازاری موزایەداتی چاوچنۆکی و تێرنەخۆریەوە بە نرخێکی هەرزان، وەک کەرکوکی قودسی کوردستان، ئەیفرۆشن و وەک  هەمووجار وەک بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و دواجار خاکفرۆشیەکەیان بە دەسکەوت و سەروەری بە میللەتی داماوو بەشمەینەت دەفرۆشنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا