Kurdistan Press - گواستنەوەی ململانێکان بۆ هەرێمی کوردستان گواستنەوەی ململانێکان بۆ هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گواستنەوەی ململانێکان بۆ هەرێمی کوردستان

ئەمە چ لۆژیک و عەقڵ و هەڵوێستێکی نائینسانی و نائەخلاقی و نانیشتیمانیە میلیشیاکانی عێراق دەستیان پێوەگرتووە بۆ لەباربردنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ختوکەدانی هێزەکانی هاوپەیمان لە هەولێریان کردۆتە ئەرکێکی لە پێشینەی خۆیانەوە. 

میلیشیا یاخیە تائیفیەکانی عێراق لە بری ئینتیماو خۆشەویستی بۆ عێراق، بوونەتە داردەست و کۆمەڵە هێزێکی لە یاساورێسا دەرچووی گێرەشێوێنی ئەوتۆ، جگە لە تێکدانی دۆخی ئەمنی هیچ بەرپرسیارەتی و ئەرکێک شک نابەن بیگرنە ئەستۆوە. 

بەکارهێنانی میلیشیاکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی  کێشەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و گواستنەوەی  ئاستی ململانێکان بۆ سەر خالی عێراق رووداوێکی تازە و دیاردەیەکی نامۆ نیە. 
هەردوای رووخانی بەعس کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی سیاسەت و دارشتنی ستراتیژێکی وردی دوورمەوداوە کەوتۆ خۆی بۆ گواستنەوەی ململانێکان بۆ سور خاکی عێراق و خۆ بە دوور گرتنی لە تێوەگلان لە ئاکامەکانیەوە. 

ئامانجی ئێران  لە فشار هێنان بۆ سەر  هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نە لە خەمخۆری و دڵسۆزیەوە بۆ گەلانی عێراق سەرچاوەی گرتووە و نە ململانێیەکی ڕاستەقینەیە. 
ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران دەست خستنی کۆمەڵێک دەسکەوتی سەربازی، ستراتیژی و  مادیە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی درێژخایەنی هەرێمایەتیدا. ئەو لایەنەیشی لەم گێرەشێوێنیەدا باجێکی قورسی داوەو دەیدات، گەلانی عێراقن بە هەرێمی کوردستانیشەوە. ئەگینا بە درێژایی 44 ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامیەوە هەرگیز ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ رووبەرووی یەکتر نەبوونەتەوەو جەنگ و ملانێی نێوانیان زیاتر لە جەنگی مشک وپشیلە دەچێ تاململانێیەکی ڕاستەقینەو حەقیقی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا