پێشێل کردنی مافی هەڵبژاردنی پێکهاتەکان و گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە تاک بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی، دەسکاری کردنی هارمۆنیای ئەو پێکەوەژیانەیە
هەرێمی کوردستانی پێ دەناسرێتەوەو بە یەکێک لە دەسکەوتەکانی بەهاری 1991 ەوە دەژمێردرێت.
هەوڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ گۆڕینی یەک بازنەیی بۆ فرەبازنەیی هەوڵێک نیە بۆ تۆخ کردنەوەی رۆحی دیموکراسی و بەهێزکردنی پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتەکانی کوردستاندا. ئامانج لەم هەوڵە بەدەر لە هەر ئیعتیباراتێکی حزبی و بەرژەوەند خوازیەوە لەق کردنی کۆڵەگە بەهێزەکەی رۆحیەتی ئەو پێکەوە ژیانەی هەرێمە، زیاتر لە سی ساڵە وەک ئایکۆنی پێکەوەژیان، هەرێمی کوردستانی پێ دەناسرێتەوە.
تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی بۆ گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی داهاتوو لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە، جگە لە نانەوەی پشێوی و ئاڵۆزی و دروست کردنی جۆرێک لە نائومێدی لە کۆمەڵگای فرە نەتەوەی کوردستان، چەندین دەرەنجامی تری نەخوازراوو خراپی لێدەکەوێتەوە. لەوانە گومان دروست کردن لای پێکهاتەکان و شڵەژانی کۆمەڵایەتی و لەباربردنی بڕواو متمانەی پێکهاتەکان بە سیستەمی حوکمڕانی و پەرلەمانی و تێکدانی دۆخی هەرێم.
وەڵام بدەوه