سەرباری خستنە رووی ملیۆنەها دۆلاری هەفتانە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە، کەچی بەهای دینار گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت و دۆخی ئابوری بەگشتی خستۆتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
هۆکاری سەرەکی هەڵکشان و داکشانی بەهای دینارودۆلار لە چەند ساڵی رابردوو بۆ بە قاچاق بردنی گوژمەیەکی زۆری دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ دەرەوەی عێراق.
ئامانجی میلیشا دەست رۆیشتووە شیعەکانی عێراق بە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران، سوک کردنی ئەو گەمارۆ ئابوریانەیە، ساڵانێکە ئەمریکا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.
سەپاندنی گەمارۆ کەمەرشکێنەکانی ئەمریکا بەسەر ئێران، وێڕای لە تواناخستنی ئابوری و لە ناوبردنی هێزی دارایی و ئاڵوگۆڕی دراوو بازرگانی، دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێرانیشی خستووەتە ژێر کاریگەری خۆیەوەو ئەو وڵاتەی دووچاری شڵەژانێکی ئابوری و دۆخێکی سەختی دارایی کردۆتەوە.
ئەو هێزومیلیشا عێراقیانەی وەلائی تەواویان بۆ ئێران هەیە ئامادەن ئابوری ئەم عێراقە لە پێناو باڵادەستی و هەژمونی ئێران بکەنە قوربانی و باکیان بە هیچ نیە و ریشی خۆیان تەواو داوەتە دەست لایەنی دەرەکیەوە.
وەڵام بدەوه