Kurdistan Press - ئەوانەی داوای ڕادەستکردنی نەوتیان دەکرد بۆچی ئێستا بێدەنگن ئەوانەی داوای ڕادەستکردنی نەوتیان دەکرد بۆچی ئێستا بێدەنگن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوانەی داوای ڕادەستکردنی نەوتیان دەکرد بۆچی ئێستا بێدەنگن

بێ باکی دەسەڵاتدارانی بەغدا

خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئیتیحادی و ئەو یاریە ماندووکەرەی بەغدا بێ سڵەمینەوە دەستی داوەتێ و هەر رۆژەو بیانوویەک بە هەرێمەوە دەگرێ، هێمای بێ باکی دەسەڵاتدارانی بەغدایە بەرامبەر بە هەرێم و دانیشتوانەکەی. 
وەستانی فرۆشتنی نەوت لە پارساڵەوە زیانێکی گەورەی لە ئابوری هەرێم و سەرچاوەی داهاتەوە دا. ئەو دەنگە نەشازو زۆڵە کوردانەی داوای ڕادەست کردنی نەوتی هەرێمی کوردستانیان بە بەغدا دەکرد،ئێستاکە لەو پەڕی بێدەنگیدا هێشتا دەستە چەورەکانیان بە هەرێم و حکومەتەکەیەوە دەسڕنەوەو بێدەنگ و کەڕولاڵ و کوێرن. 
بێدەنگن لە ئاست ئەم مامەڵە نائینسانیەی بەغدا بەرامبەر بە موچەخۆر و دانیشتوانی هەرێم دەیکات. بێدەنگن بەرامبەر ئەو زوڵمەی لە هەرێم و دانیشتوانیەکەی دەکرێ و نقەیان لێوەنایەت. 

بەغدا لە بری پێکهاتن و رێککەوتن و بە لادادانی کێشەو ناکۆکیەکانی لەگەڵ هەرێم، بەردەوامە لەسەر نەهجی دەستی دەستی پێکردن و هێشتنەوەی هەرێم لەو دۆخە سەختە ئابوریەی، تەنگی بە موچەخۆرو خانەنشینانەوە هەڵچنیوەو بێ باکە بەرامبەر هەر پێشهات و پاشهاتێکی مەترسیداری ئەم بارودۆخە. 
بەغدا لە بری دۆزینەوەی چارەسەری یەکجارەکی، هەرێمی کوردسرانی بە ناردنی شاندو کۆڕوکۆبوونەوەی بێ ئەنجامەوە سەرقاڵ کردووەو هیچ پەلەی نیە لە خەرج کردنی شایستەداراییەکانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه