Kurdistan Press - فرەکوێخایی و نەمانی سەروەری فرەکوێخایی و نەمانی سەروەری | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فرەکوێخایی و نەمانی سەروەری

ئەو فرە کوێخاییەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقیدا لەم رۆژگارە دەبینرێت، لەهیچ سەردەم و قۆناغێکدا نەبینراوە. 

عێراق بە رووکەش وڵاتێکی خاوەن سیادە و شکۆو سیستەمێکی دیموکراسیە. بەڵام لە ناواخندا گیرۆدەی دەستی دەیان گرووپی میلیشیایی و سیاسیە بەکرێ گیراوەکانی ئەملاو ئەولایە. 

بەڵای ئەم فرە کوێخایی و فرە جەمسەریە لە ژیانی رۆژانەی عێراقیەکاندا زۆر بە زەقی رەنگی داوەتەوە.  دوای بیست ساڵ لە رووخانی بەعس، ئەم وڵاتە سەرباری داهاتێکی زۆرو سەروەت و سامانێکی بێ شومار، هێشتا رووی ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی تەواوی نەبینیوەو هەر رۆژەو بە دەست کێشەیەکەوە گیر دەخوات و دەستی دەرەکی دەستی ناوەتە بینە قاقای ئەم وڵاتەوە. 

رووخانی سەدام بە لای عێراقیەکانەوە وێنای خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەی یەکلاکەرەوەی لێدەکرا و ئومێدێکی زۆری لەسەر هەڵچنرابوو. 

لێ ساڵانی دوای رووخانی بەعس، ئەو ژینگە سیاسیەی نەهێنا ئاراوە ببێ بە بنەمای یەکتر قەبوڵ کردن و پلۆراڵیزم و گەشەی وڵات و هێنانەدی خواست و ئومێدی عێراقیەکان.  
لە بری ئەمە چارەنووسی ئەم وڵاتە لە نێو گێژاوی ململانێ تائیفی و سیاسیەکاندا قەتیس ماوەو هەر رۆژەو بەدەست بەڵاو کارەسات و کێشەو گرفتێکی تازەوە دەناڵێنێ. 

لەملاشەوە وەلا و وابەستەبوونێکی سەرسووڕهێنەری هێزە شیعیەکان بۆ لایەنی دەرەکی، بە یەکێک لەو گرفتە گەورانەی دونیای سیاسەت هەژمار دەکرێ و دیارنیە کەی ئەم بەڵایە لە کۆڵ عێراقی فیدڕاڵی دەبێتەوەو سەروەری و شکۆ ی بۆ سەرجەم گەلانی ئەم نیشتیمانە فرەنەتەوەو ئایین و ئایینزایە دەگەرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا