Kurdistan Press - جڵەو کردنی میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان جڵەو کردنی میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

جڵەو کردنی میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان

ئەگەر حکومەتی ئیتیحادی و چوارچێوەی هەماهەنگی خەمی یەکپارچەیی عێراق و سەروەرکردنی دەستورو یاساو سەروەری عێراقیانە، جگە لە جلەوکردنی میلیشیا لە یاسادەرچووەکان هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەمدا نەماوە. 

پێکهێنانی حکومەتی ئیتیحادی لە لایەک و دروست کردنی میلیشیاکان و پڕچەک کردن و پشتیوانی و پێشکەش کردنی یارمەتی  لۆجستی بەم هێزانە لە لایەکی تر، بە هیچ پاساوێک لەگەڵ رۆحی دەوڵەتداری و دیموکراسی و فیدڕاڵیی نایەتەوە. 

ئەمجۆرە لە حوکمرانیە جێگەی دەیان پرسیارە. ناشێت حکومەتی میلیشیایی وەک سێبەری حکومەتی ئیتیحادی بێ گەڕانەوە بۆ یاساو دەستورەوە سەربەخۆ دۆخی ئاسایشی وڵات بخاتە بەردەم مەترسی شڵەژان و ناسەقامگیری و ئاڵۆزی و جەنگی درۆنەکانەوەو بێ لێپرسینەوە بۆی بچێتە سەر و گیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسیەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا