Kurdistan Press - ئەم ماستە گوریسێکی تێدایە ئەم ماستە گوریسێکی تێدایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم ماستە گوریسێکی تێدایە

ئەو هاشوهوشەی میلیشیا و هێزە سیاسی و سەربازیەکانی عێراق دەستیان داوەتێ بۆ دەرکردنی هێزە هاوپەیمانەکان و تەنانەت  نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، زیاتر لە دەسیسەو پیلانی وڵاتێکی هەرێمایەتیەوە ئەچێ تا خواستێکی جەماوەری و نیشتیمانی گەلانی عێراقی. 

هەر وەک تێبینی دەکرێ هێزەهاوپەیمانەکان زامنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و دۆخی سەقامگیری ئەمنی عێراق بوونە، نەک ئاڵۆزی و گرژی و تێک چڕژانی دۆخی ئەمنی. 

دۆخی ئەمنی عێراق دوای ڕمانی بەعس، بە چەندین قۆناغی سەخت و ناخۆش و خوێناویدا تێپەڕیوەو  گەلانی عێراق قوربانیەکی زۆرو بێ شوماریان بۆ بەرهەڤ کردن و هێنانەکایەی ئاشتی و ئاسایشەوە داوە. 
هاشوهوشی دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمان نەک خزمەتی دۆخی ئەمنی ناکات، بەڵکو مەترسی هەڵگیرسانی شەڕو بووژانەوی شانەکانی رێکخراوە تیرۆریستیەکان بەهێز دەکات و بۆی هەیە ئەم وڵاتە بەرەو چارەنووس و بارودۆخێکی ترسناک و نەرێنیەوە بەرێت و دۆخەکە تەواو لە کۆنترۆڵ دەربچێ و بەڵاو کارەسات و گێژاوێکی تر بەرۆکی عێراقیەکان بگرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا