Kurdistan Press - ئەوانەى داواى ناردنى نەوتیان دەکرد بۆ بەغدا بۆ لە ئاست نەناردنى مووچە بێدەنگن ئەوانەى داواى ناردنى نەوتیان دەکرد بۆ بەغدا بۆ لە ئاست نەناردنى مووچە بێدەنگن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەوانەى داواى ناردنى نەوتیان دەکرد بۆ بەغدا بۆ لە ئاست نەناردنى مووچە بێدەنگن

کەڕەکانی شەربەت یا کاهینەکانی بەغدا

گفت و لفت و قسەوباس و لێدوانی هەندێ کەسی نابەرپرس و لە گوێی گادا نووستوو  لە مانگ و ساڵەکانی رابردوو وەک کەڕەنای رۆژی دوایی،  شەوورۆژ گوێی کوردستانیانی کەڕ و کەلەسەری هاونیشتیمانیانی کاس کردبوو. 

لێدوان لە دوای لێدوان و گفت و لفت و سمینارو دیدار و چاوپێکەوتن نەما ئەمان نەیکەن بۆ قەناعەت پێ هێنانی کوردستانیان بەوەی ڕادەست کردنی نەوتی کوردستان بە بەغدا یەکسانە بە خۆشگوزەرانی بێ سنوور و کەڵەکەکردنی پارەوپوڵ و بودجەی هاتوو لە بەغداو بەرزکردنەوەی کوالێتی ژیان لە هەرێم. 

ئەوە نزیک دەبینەوە لە ساڵێک. فرۆشی نەوت بە کۆمەڵێک بڕۆوبیانووی بێ بنەماوە ڕاگیراوە. داهاتەکانی هەرێم بۆ خوارترین ئاستەکانی دابەزیوە. دەیان وەفد و شاندو شالیارو ئەم و ئەو سەردانی بەغدایان کردووە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسەکان. بەڵام حوکمڕانانی بەغدا نەک بودجەو شایستەداراییەکانی کوردستانیان نانێرن، بەڵکو ئەوەی دەشینێرن وەک خێروسەدەقە و چاکەو سەرفترە دەینێرن و چەندین ناوی جیاوازیان لێ ناوە. 
حەقە کاهینە کوردەکانی پەرستگای بەغدا و پروپاگندەکارو داکۆکیکارانی ڕادەست کردنی نەوت بە بەغدا بێنە قسەو خۆیان لە حەقیقەتەکان نەدزنەوەو بە ئاشکرا داوای لێبوردن لە گەل و نیشتیمان و کاسبکارو مامۆستاو موچەخۆرو خانەنشینان بکەن و بەرپرسیارەتی ئەم دۆخە سەختە دارایی و ئابوریەی تەنگی بە هەرێم هەڵچنیوە هەڵگرن و خۆیان  لە بەرپرسیارەتی ڕاوبۆچوون و کردەو کردارەکانیان نەدزنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا