Kurdistan Press - ھەندێک میدیای کوردی کار بۆ بێبەهاکردنى بەهاکانى نەتەوەیی دەکەن ھەندێک میدیای کوردی کار بۆ بێبەهاکردنى بەهاکانى نەتەوەیی دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەندێک میدیای کوردی کار بۆ بێبەهاکردنى بەهاکانى نەتەوەیی دەکەن

بەشێک لە مێدیای کوردی شەوورۆژ سەرقاڵی رەخنەیە. رەخنە لە ئاسمان و رێسمان و داروبەردی نیشتیمان، بە بێ ئەوەی هیچ ئەلتەرناتیڤێکی بەهێزو تۆکمەو گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و ئاڵنگاریەکان بخاتە روو. 

گرینگیدان بە کارو چالاکیە باشەکانی حکومەت بە هەمان ئەندازەی گرینگیدان بە رەخنەو کەموکورتیەکان، گرینگە. 

ناشێت مێدیا خۆی لە خستنەرووی کارە باشەکانی حکومەت بدزێتەوەو  ئەرکی خۆی لە پیشاندانی پرۆژەو کارە خزمەتگوزاریەکانی حکومەت و دامودەزگا حکومیەکان، بۆ ختوکەدانی ( ئیستیفزاز) هاوڵاتیان و  نانەوەی ئاڵۆزی و گرژی و شاردنەوەی ڕاستیەکان بگۆڕێت. 
پێویستە دیوە باشەکانی کاروچالاکی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیش بخرێنە روو و مێدیا رۆڵی بونیادنەرو هێمن و ئارام کردنەوەی کۆمەڵگا بگێڕێت نەک هێنانە ئارای ئاڵۆزی و فەوزا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه