مردن بۆ ھیچ مرۆڤێک پێناسەنەکراوە کە چۆن دەمرێت بەڵام بۆ میللەتی کورد پێناسەکراوە کە بەچی شێوازێک بکوژرێت، کە جارێك کیمیا باران کرا، جارێك بە پەت لە سێدارە درا ئێستاش لە سێدارەی دەدەن، جارێك گولە باران کرا، جارێك سەری لەلاشەی جیاکرایەوە، جارێكیش پێش ئەوەی بمرێت نێژرا، زۆرجاریش بەکۆمەڵ دەکوژران! مردن شتێکە کە ھەموو مرۆڤەکان دەگرێتەوە، ھیچ کەسیش لێ دەرباز نابێت بەڵام ھیچ مرۆڤێک نازانێت چ سات و کاتێک دەمرێت، کورد نەبێت کە دەیزانی لە چ ساتێکدا دەمرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ.
کورد تاکە مرۆڤە کە سرەی مردنی گرتوە، کە سرەی مردنیشی گرت لەمردن نەترسا سەری خۆی نەچەماند بەڵام تەنھا لەوە دەترسا کە سرەی مردنی ئازیزێکی(براو و باوک و مام و ئامۆزای) پێش خۆی بێت و لەبەرچاوی ئەو بکوژرێن، کەزۆر کورد ئەم ئازارەی لە ھەموو ئازارێک بە ئازارتر چێشتوە، کە کوژرانی ئازیزێکی خۆی زۆر خەمبارترە و بە ئازارتر بوو لەکوژرانی خۆی. لەوەتەی ژیان ھەیە تا ئێستا ھیچ زانا و فەیلەسوف و دکتۆرێک نەیتوانیوە ساتی مردنی کەسێک دەست نیشان بکات نەیارانی کورد نەبن کەساتی مردنی زۆر لە کوردەکانیان دەست نیشان کردوە کە کەی بکوژرێن! ھەر کاتێک بێ جەوبونە بۆ خۆشی خۆیان چەند کوردێكیان بەیەکەوە دەکوشت .
ھیچ مرۆڤێک نیە بتوانێت ھەشت ھەزار مریشک بەیەک جار سەرببڕێت گەرچی چەند دڵ ڕەق و زاڵم بێت دڵی ناتوانێ، جا چ جای ھەشت ھەزار مرۆڤ بەڵام دیکتاتۆری بەغدا بەیەک جار ھەشت ھەزار مرۆڤی کوردی كوشت ، کە تەنھا تاوانیان ئەوەبوو کە کورد و بارزانی بوون! بەچەند دەقەیەکیش پێنچ ھەزار ھەڵەبجەیی ئەنفالکران کە جارێکی تر تاوانیان ئەوەبوو کە کوردبون، گەر بەھەشتێک ھەبێت بۆ ستەملێکراوەکان بەھۆی کورد شوێنی ھیچ ستەملێکراوێکی تر لەو بەھەشتە نابێتەوە. گەر دۆزەخێکیش ھەبێت بۆ زاڵم بەھۆی و زاڵمەکانی کورد شوێنی ھیچ زاڵمێکی تر لەو دۆزەخە نابێتەوە.
نووسەرێک.
وەڵام بدەوه