سه‌رۆك بارزانی قسه‌ی دڵی هه‌موو کوردستانیان كرد
عرفان عه‌زیز عه‌زیز
ئه‌مرۆ ١٥/٥ /٢٠٢٥ له‌شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك بارزانی لە گوتارێکدا ڕاشكاوانه و هۆشدارانه په‌یامی خۆی لەسەر چەند دۆسییەکی جیاواز خستەڕوو. سەرۆک له‌رووی ئیداره‌دانی كوردستانه‌وه، كۆتایی بە قۆناغی ٥٠ به ٥٠ هێنا و ئاماژەی بەوەدا، كه پەنابردن بۆ ئەو مۆدێلە لە حکومڕانی كوشتنی بنەماکانی دیموكراتی، پێشێلکردنی مافی ده‌نگدانە و بێ ئومێدكردنی ده‌نگده‌رانە. گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی سیسته‌مێكی سیاسی، كه دواجار كوردستان دەخاتە واقعێكی تاڵ و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دووئیدارەی و شه‌ڕی ناوخۆ. په‌یامەکە‌ی سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌نده کارگێڕی ئەوەندە سیاسی نه‌بوو، چونكه كۆتایی هێنان بوو بە سەپاندنی دیفاكتۆی دوو زۆنی، لەلایکی ترەوە زەنگێکی ئاگادارکردنەوە بوو، بۆ هه‌موو هێزه‌سیاسییه‌كان، كه رێز له ده‌نگی خه‌ڵك بگرن.
له‌باره‌ی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمەوە، جەنابی سه‌رۆك بارزانی زۆر به‌راشكاوانه باسی له‌وه‌كرد كه ده‌بێت (یه‌ك په‌رله‌مان ، یەک حكوومه‌ت و یەک هێزی پێشمه‌رگه) بنه‌مای حكوومه‌تی داهاتوو بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت باشتره. روانگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌م باره‌وه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه هیچ ناوچه‌یه‌ك به‌قه‌د هه‌رێمی كوردستان له هه‌بوونی دووئیداره‌یی و دووهێزی پێشمه‌رگه و په‌رله‌مانی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بووه. بۆیه كوردستان ناگه‌رێته‌وه بۆ واقعی دابه‌شكاری دوو زۆنی. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه، ناكرێت لە ناو گۆڕانکارییە خێرا و گەورەکانی ناوچه‌كه، كه‌چی هێشتا بیرکردنەوەیەک هەبێت، پێی وابێت له‌رێگای سه‌پاندنی ئه‌مری واقعی سیاسییەوە، شه‌رعیه‌ت و دانپیدانانی یاسای هەرێمی كوردستان بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه.
لە بەشیكی تری گوتارەکەیدا سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی زۆر روونی ئاڕآستەی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق کرد. به‌وه‌ی به‌چاوێكی سواڵكه‌رانه‌و (ده‌رۆزه‌كه‌رانه)نه‌وه، سه‌یری ئه‌م گه‌له نه‌كه‌ن، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه به‌وه‌دا كه خه‌باتی گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌وه نه‌بووه ئێستا ده‌ست پان بكرێته‌وه له‌به‌غدا، به‌ڵكو كورد خاوه‌نی قه‌زیه‌یه. سه‌رۆك ئاماژەی بەوەدا، كه ئیراده‌ی گه‌ل هه‌بێت پاره‌ش هه‌یه. به‌داخه‌وه كه چه‌ندین هێزی سیاسی و كه‌سایه‌تی له كوردستان له‌رێگای شكاندنی كه‌رامه‌تی تاكی كورد و خۆ به كه‌م زانین له‌به‌رانبه به‌غدا ده‌یانه‌وێت شتێك نه‌مێنێت به‌نای هەرێمی كوردستان و كوردستان دابماڵدرێت له‌هه‌موو به‌هایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی. سه‌رۆك هۆشداریدا، کە چیتر ئه‌م دۆخه به‌رانبه‌ربه هه‌رێمی كوردستان قبوڵ ناكرێت. عێراق رووبه‌رووی ئاڵەنگاری زۆر گه‌وره بوه‌ته‌وه، له‌وانە هه‌ره‌شه‌ی گروپه چەکدارەکان، چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی نه‌وت و رووبه‌روونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی. بۆیه به پشتێكردن و ده‌ستبه‌ردانی هەرێمی كوردستان له حكوومه‌تی عێراق، به‌ته‌واوی حكوومه‌تی عێراق متمانه‌ی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌كه‌ش له‌ده‌ست ده‌دات. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراق خۆی نه‌كاته هاوبه‌شی مێژوویه‌ك كه چاره‌نووسی وڵات به‌ره‌و نادیاری ببات، كه به‌داخه‌وه ئێستا عه‌قڵیه‌تی به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه كه به‌چاوی تۆڵەكردنەوە و له‌ناوبردنی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن.
په‌یامی سه‌رۆك بارزانی دەربارەی پرسی ئاشتی له توركیا و سوریا روون بوو، جەنابیان ئاماژەی بەوە کرد، كه چیتر به بژاردەی شەڕ و به‌ركارهێنانی توندوتیژ گرفتی كورد له‌و دوو پارچه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئێ تێوراننی سه‌رۆك بارزانی له‌م باره‌یەوه نوێنییە و ١٤ ساڵه به به‌ره‌ده‌وام جه‌خت له ئاشتی ده‌كاته‌وه بۆ بارودۆخی توركیا، به‌ڵام ١٤ ساڵه بە هەموو شێوازێک دژایه‌تی گوتاری ئاشتی سه‌رۆك بارزانی کراوە بە مەبەستی لە باربردنی پرۆسه‌ی ئاشتی، دواجار هەموو دژەکانی بیرۆکەکە، هاتنه سه‌ر رێگای ئاشتی و په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، بەڵام ئه‌گه‌ر زووتر ئه‌م هه‌نگاوه بنرایە دۆخی ناوچه‌كه زۆر باشتر ده‌بوو له ئێستا. له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه سه‌رۆك بارزانی ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی هه‌بووه بۆ هێز و لایەنە سیاسییه‌كان، به‌ڵام له‌وێش دژایه‌تی په‌یامه‌كان كراوە. لە دوای ١٤ ساڵ لە دروستکردنی گرفت و ئارێشە لە نێوان پارتە کوردییەکاندا دواجار گەڕانەوە بۆ لای سه‌رۆك بارزانی و داوای ده‌ستپێشخه‌ری و ئاشتییان لێ‌كرد.
هیوادارین هەتا دەرفەت ماوە ئه‌م هێزه سیاسییانه‌ی عێراق، سوریا و ناوچه‌كه‌بگه‌رێنه‌وه بۆ په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و ئامۆژگاریه‌كانی بۆ ئەوەی ئاشتی ببێتە بنەمای پێککەوە ژیان و پێککەوە کارکردن.
وەڵام بدەوه