قومارکردن بە عێراق و تەسلیمبوونی هەرێم!
هۆگر نێروەیی
لە دێرەزەمان کۆمپانیایەکی گەورە ھەبوو، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە زۆر توند و بێ ویژدان بوو، بەھۆی قەیرانی سەخت نەبونی ھیچ کۆمپانیایەکی تر خەڵکی زۆر لەو کۆمپانیایە کاری دەکرد، ھەر چەندە کاری زۆر قورسیان دەکرد کە زۆر لە ھێزی ئەوان زیاتر بوو بەڵام ناچار بوون چونکە ھیچ بەدیلێکی تر نەبوو، بەڕێوبەرەکە ھەمیشە مەرجی بۆ ئەرکەکانی کرێکارەکانی دادەنا بەڵام ھیچ مەرجی بۆ مافەکانی دانەنرا، لەو کۆمپانیایە دەبوو دوازدە سەعات زیاتر ئیش بکەی، جگە لەسێ سەعاتی زیادە، و بەرامبەر پارەیەکی زۆر کەم، موڵەت وەرگرتن بەھیچ شێوەیەک نەبوو، یەک ڕۆژ کارت نەکردبایە موچەی مانگ بەتەواوی دەبڕا،
لەسەر ئیش ھەر شتێکت بەسەر ھاتبایە کێشەی خۆت بوو، بمردبایە لەسەر ئیش نەک قەرەبوی خێزانی نەدەکرا بەڵکو نەشیان ناشت فڕێیان دەدای
لەکیسی خۆت دەچوی، بەڕێوبەری کۆمپانیەکە شەو قوماری دەکرد و دەی دۆڕاند بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو پارەیە لە ڕۆژ بەدوای بەھانێک دەگرا لەپارەی کرێکارەکانی دەبڕی.
عێراق وەکو بەڕێوبەری ئەم کۆمپانیایە وایە، کەھەرێم وەکو کرێکار دەبینێت، تەنھا مەرجی بۆ ئەرکەکانی دادەنێت نەک مافەکانی، جیاوازیەکە ئەوەیە بەڕێوبەرەکە قوماری دەکرد بەڵام
عێراق قوماری پێدەکرێت، خێروبێرەکانیش بۆ وڵاتانی ترە، بۆ قەرەبوکردنی ئەوقومارەش کە پێدەکرێت کە قەیرانێکی گەورە دروست بووە و نەبونی ھیچ خزمەتگوزاریەک و نائارامی لەھەمو شارەکانی دەیانەوێت لەسەر حسابی بڕینی مافەکانی ھەرێم قەرەبوی خۆیان بکەنەوە شەقام لەخۆیان ڕازی بکەن، بتوانن بەم شێوەیە درێژە بەحوکمڕانی بدەن دەنگدانی داھاتوو زۆرترین دەنگ بھێنن.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەمیشە لەگەڵ ڕێککەوتنە گەرچی هیچ کاتێک رێککەوتنەکان لەگەڵ عێراق لەخواستی ھەرێم نەبووینە بەڵام بەھۆی نیەت پاکی حکومەتی ھەرێم کەلەگەڵ دیالۆگ و چارەسەرکردنی کێشەکانن نەک قوڵکردنی کێشەکانن، هەمیشە داوای رێککەوتن دەکات. بەڵام هەمیشە عێراق چەند گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنەکان دەکات و مەرجی زیاتر بۆ ھەرێم دادەنێت بەشێوەیەک ئەرکەکانی زیاتر دەکات مافەکانی کەمتر دەکات. لەگەڵ ئەوەش حکومەتی ھەرێم بۆ دیارکردنی نیەت پاکی خۆی هەمیشە لە ھەندێک مافەکانی خۆی خۆش دەبێت و پابەند بونی خۆیان بەڕێکەوتنەکە دیاردەکات تەنھا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی نێوانیان بێت و قوڵتر نەبن، کەچی لەماوەی شەو و ڕۆژێک دا عێراق بەتەواوی ڕێکەوتنەکان دەگۆڕێت تەنھا مەرجی بۆ ھەرێم و ئەرکەکانی دادەنێت بەبێ ئەوەی هیچ گرنتییەکی بۆ مافەکانی دابنێت، کە عێراق قەت باوەری بە رێککەوتن نییە بەڵکو تەنها داوات تەسلیم بوون لە هەرێم دەکات، کە لەکاتی لاوازی دا عێراق باسی رێککەوتن دەکات هەر کە بەهێز بوون ڕێککەوتن دەگۆڕێت بۆ تەسلیم بوون چونکە لە ئێستادا ھیچ بەدیلێکی تر بەدەست هەرێم نییە بەهۆی سکاڵاکەی پاریس، کە ھەر کێشەیەک لەبۆڕی نەوتی ھەرێم یان کێلگەکانی ھەبێت نەتوانێت ئەو نەوتەی کە عێراق داوای دەکات تەسلیمی سۆمۆ بکات موچەی فەرمانبەران بەتەواوی دەبرێت بۆ ئەوەی هەرێم تەسلیم بێت.
لە کۆتایی دا، عێراق مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ناکات کە بەشێکە لەخۆی، بەڵکو وەکو وڵاتێکی ژێر دەست مامەڵە لەگەڵ ھەرێم دەکات کە جگە لە عێراق ھیچ بەدیلێکی تر نیە، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش وەکو هەمیشە تا کۆتایی لەگەڵ رێکەوتن و چارسەرکردنی کێشەکانی نێوانیانە بەڵام بەھیچ شێوەیەک تەسلیم نابێت، ڕێگای تر ھەن بەکاربێنن گەرچی سەختیش بێت، کە لە کۆتایی دا هەرێم سەختی هەڵدەبژێرێت بەڵام هەرگیز تەسلیمبی خواستی عێراق نابێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه