بۆ دژایه‌تی پرۆژه‌ی ستراتیژی زۆم ده‌کرێت ؟!
سیامند سێلکی
کارگه‌ی زۆم بۆ به‌رهه‌می سپیاتی (شیره‌مه‌نی) یه‌که‌م پرۆژه‌ی قازانج نه‌ویستی ستراتیژیه که له‌سه‌ر ئاستی کوردستان و ڕۆژ هه‌لاتی ناوه‌ڕاست بۆ ساخ کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می سپیاتی گۆند نشینان دامه‌زراوه ، پرۆژەکه له‌قوناغی یه‌که‌م دا به‌رهه‌می سپیاتی گۆند نشینانی ئیداره‌ی سوران تا قه‌زای ئامێدی و ئاکرێ وه‌رده‌گرێت و به‌کوالیتێکی به‌رزو نمونه‌ی پێشکه‌ش به‌بازاره‌کانی کوردستان ده‌کات و له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا هه‌موو کوردستان ده‌گرێته‌وه . گرنگی پرۆژه‌که له‌وه‌دایه جگه له‌وه‌ی قازانج نه‌ویسته‌و به‌رهه‌می گۆند نشینان ساخ ده‌کاته‌وه، ده‌رفه‌تی کاریشی بۆ زیاتر له‌چوارسه‌د گۆند نشین ڕه‌خساندووه ، له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر وه‌کو پلانێکی ستراتیژی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گۆنده‌کان هانی هاولاتیانی کوردستان ده‌دات کوچی پێچەوانه له‌شاره‌وه بۆ گۆنده‌کان ده‌ست پێ بکه‌ن ...هتد. مخابن چه‌ند ڕۆژێکه له‌پێناو که‌م ڕه‌نگ کردن و بێ بایه‌خکردنی ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه گرنگ و مه‌زنه‌ی کارگه‌ی زۆم پێشکه‌ش به‌گۆندنشینانی کوردستان ده‌کات ، چه‌ند که‌سێک زیڕه‌یان لێ هه‌ستاوه‌و، هه‌ول ده‌ده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ناڕاست و پڕ له‌چه‌واشه‌کاری ڕای گشتی کوردستانی له‌ئاست گرنگی ئه‌و پرۆژه ستراتیژیه کشتوکالیه به‌لاڕێدا بببه‌ن .هه‌لبه‌ت ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و ده‌نگانه‌ن که دژی به‌ستنی پێوه‌ری ئاو بوون بۆ ماله‌کان ، دژی به‌ستنی کامیرای چاودێری تیژ ڕه‌وی بوون له‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کان ، دژی پرۆژه‌ی ڕۆناکین بۆ دابینکردنی کاره‌بای بیست و چوار کاتژمێری بۆ هاولاتیان .واته دژی هه‌ر پرۆژه‌و پلانێکن که‌سه‌داسه‌د له‌خزمه‌تی هاولاتیانی کوردستاندایە . ئه‌مانه دژی هه‌ر هه‌نگاو پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژین که خزمه‌ت به‌بۆژانه‌وه‌ی ئابوری کوردستان ده‌کات و ، یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ژیان و بژێوی خه‌لکی کوردستان .ئه‌م دژایه‌تیش له‌و سونگه‌وه‌یه که نایان ئه‌وێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خه‌لکه‌کی له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن و بۆ هه‌موو شتێک چاویان له‌داگیرکه‌رو موچه‌بڕه‌کان بێت. خۆزگه خه‌لکی دیکه‌ش ده‌یتوانی به‌پرۆژه‌ی هاوشێوه ده‌رفه‌تی کار بۆ بیست گۆندنٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍشین فەراهەم بکەن ، بەلام ڕوونە ئەوانەی هاوبیرو هاوکاری موچەبڕو داگیرکەرن لەدژایەتی کردنی قەوارەی فیدرالی ئەو شانازیەیان بەرناکەوێت.
وەڵام بدەوه