Kurdistan Press - سەرەتایەکی نوێ سەرەتایەکی نوێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرەتایەکی نوێ

سەرەتایەکی نوێ

ئامادەیی دۆخی  لەرزۆکی سیاسی عێراق و ئەو دابەشکاریەی لە گۆڕەپانی سیاسەت لە بەغدا هەستی پێ دەکرێ مایەی نیگەرانی هەموو عێراقیەکان بە گشتی و هەرێمی کوردستانە بەتایبەتی. 

لەپاڵ ئەمەشدا واقعێکی سێبەر لە بەغدا توانیویەتی ئامادەیی هەبێ و هێزەمیلیشیاکان لە تۆخ کردنەوەی ئەم واقعەو دیاریکردنی ئاڕاستەی سیاسەت لە بەغدا خاوەنی نفوزو دەسەڵات و کاریگەری یەجگار زۆرن. 

ئەم کاریگەریەنەک هەر بە هەڕەشەو مەترسی بۆ سەر کۆی سیستەمی حوکومڕانی و دیموکراسی و دەستوور لەقەڵەم دەدرێ، بەڵکو مەترسیشە بۆ سەر کۆی سیستەمی فیدڕاڵی و مانەوەی قەوارەی دەستووری هەرێم لە دورر مەودادا. 

ئومێد دەکرێ سەرەتای چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان هەولێرو بەغدا،  گوڕوتینێکی بەهێزتر بە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و چارەسەرکردنی سەرجەم ناکۆکیەکانی نێوان بەغداوهەولێر ببەخشێ و ئاسۆیەکی روناکتر بخاتە بەردەم دۆخی سیاسی لە سەرتاسەری عێراق و هیوابەخش بێ  بۆ ئاییندەیەکی باشتر و ئاسودەترەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه