Kurdistan Press - کلکایەتی، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاریە کلکایەتی، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاریە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کلکایەتی، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاریە

کلکایەتی، پەڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاریە

هەرگیز نابێت ئەمجارە گەلی کوردستان لەوانە ببورێ، کلکایەتی بۆ نەیارانی کوردەوە دەکەن و بوونەتە بەڵا و پەڵەی شەرمەزاری  بۆ ئاسایشی نەتەوەونیشتیمانەوە. 

لەو رۆژەی بەعس رووخاو  هەرێمی کوردستان ئاڕاستەیەکی دروستی ئامانجداری گەشەو پێشکەوتنی گرتە بەر، چەندین پرۆژە و  لایەنی بە ناو سیاسی بەرهەڵستکار کەوتنە دژایەتی هەرێم و   کلکایەتی لایەنە نەیارو دەرەکی و هێزە دژەکانی هەرێمی کوردستانیان هەڵبژارد. 

سەنگەر گرتن لە هەرێم و شکۆی نیشتیمان لە ژێر ناو و دەمامکی بەرهەڵستکاری یا ئۆپۆزیسیۆن بە درێژایی بیست ساڵی رابردوو، بوو بە  پەتاو بەڵایەکی سیاسی بۆ کۆمەڵگای کوردی. 

هاڕینی دۆخی کۆمەڵگاو دروست کردنی نائومێدی و لەباربردنی هیواو ئومێد بە ئاییندە، لەو دەرەنجامە خراپانەی هەوڵی نەیارو کلکایەتی کردنی کەسانێکە، خۆیان بە دڵسۆزی نیشتیمان و  هاوخەمی خەم و ئازارەکانی کۆنەڵگاوە وێنا دەکەن. 

چارەسەر کردنی هەر کێشەو گرفتێکی ئابوری، سیاسی و تەنانەت سەربازیش، پشوودرێژی  گەرەکە. نەک فووکردنە ئاگری پشێوی و دروست کردنی گرژی و ئاڵحزی و رووخاندنی ورە وسایکۆلۆژیای کۆمەڵگا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه