کاک بافڵ ڕاست دەکەی!
هۆگر نێروەیی .
کاک بافڵ تاڵەبانی،
ڕاست دەکەی ئەو ئازادییەی لە سلێمانی هەیە نەک لە هەولێر لە ئەمریکاش نییە، کە ئازادییەکەی سلێمانی زۆر زیاترە لە ئازادییەکەی ئەمریکا گەر لە سلێمانییەوە خۆپێشاندان دژی هەولێر بکەی، جنێو بەپارتی بڵێی، پیرۆزییەکانی کوردستان ناشرین بکەی، تەقەش لە بارەگایەکانی پارتی بکەی، نەک دەستگیرت ناکەن فیشەکیش پێت دەدەن بەڵام هەر کاتێک لە سلێمانییەوە دژی ئێوەومانان بیت، نەک ئازادی نییە بەڵکو زیندانی دەکرێی، سوک دەکرێی، ناڕازیش بی، گەر پیاوبی، سەرت کەچەڵ دەکەن، سمێلت دەتاشن، زۆریش قسە بکەی دەرت دەکەن یان مناڵەکانت هەتیۆ دەکەن. گەر ژنیش بیت دەقی شین و سەوز لەسەر لەشت دروست دەکەن! جا ئەوانەی دەیانەوێت کەیف و سەفا بە ئازادییەکەی سلێمانی بکەن، دەبێت مەتحی سەوز بکەی، زەرد جنێو باران بکەی، بڵێ لە باشماخ و پەروێزخان دزی و گەندەڵی نییە، ئەوە خاوەنی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئومەرانن داهاتی سلێمانی دەدزن.
کاک بافڵ, ڕاست دەکەی، لە سلێمانی، کە 34 ساڵە پارتی بە قەبارەی ئیسلامیەکانیش دەسەڵاتی نیە ھەر خۆتان حاکمی یەکەم و کۆتایی سلێمانی، چۆلەکەیەکیش لەوێ بەبێ پرسی ئەوان ناتوانێت بفڕێت بەڵام، پارەی نەخۆشخانەی ھیوا دیار نامێنێت بەخەتای حکومەتی پارتی دەزانن یەکێتی بەخەمخوری خەڵک بەرەی گەل دەزانن.
هەروەها،
لەناو جەرگی سلێمانی شەق لەخۆپیشاندەران دەدەن ، مامۆستا دەستگیر دەکەن سوکایەتی بە پەرلەمانتار دەکەن دەڵێن ئێمە نین ئەوە حکومەتی پارتی بوو.
داھاتی سلێمانی شەش و بێش دەکەن پارەی باشماخ و پەروێزخان تەنھا بۆ گیرفانی ئەوانە کەچی دەڵێن حکومەتی پارتی بەپارەی سلێمانی ھەولێر ئاوەدان دەکاتەوە و غەدر لە سلێمانی دەکات.
لەناو سلێمانی داعشیان ئازاد کرد کەچی وتیان ئێمە ئازادمان نەکردووە حکومەت ئازادی کردووە، لەکاتێک دا ھەر بڕیارێک بدرێت بەدڵی ئێوەمانان نەبێت دەڵێن ئێمە پابەندی بڕیارێک نابین کە لە ھەولێرەوە دەردەچێت.
لەناو جەرگی سلێمانی، مستەفا سەلیمی سەدانی تر تەسلیمی نەیارانی کورد دەکەن کەچی دەڵێن ئێمە نین بەبڕیاری حکومەت بووە، لەکاتێک دا حکومەت ھەر ئاگاداری ئەم بابەتە نەبووە.
کاتی خۆی، شەڕ کرا لەسەر ئەوەی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێک ھەڵنەگیرێت بەبیانوی ئەوەی مەترسی لەسەر ئازادی و دیموکراسی دروست نەبێت کەچی خۆیان پەرلەمانتار بە پارێزبەندیەوە لەناو خۆپیشاندان تێر شەق کرا لەناو جەرگەی سلێمانی.
بەپێشمەرگە دەڵێن سێڵفیگرو میلیشیا کەچی لە ڕۆژی شەھیدانی حیزبەکەیان فرمێسکی تیمساحی بۆ دەڕێژن بە خانەوادەکەیان دەڵێن خوێنی شەھیدەکانتان بەفیڕۆناچێت.
هەر باسی لالەزار ناکەم، هەر ئەوەی بەسەر لالەزارتان هێنا ئیسرائیل بەسەر غەززەوە نەهێنا، ئەو لەشکەرەی لە لالەزار بوو نیوەی ئەوە لە کەرکوک بوو لە 2017 میلیشیایەکان جورئەتییان نەدەکرد بێنە کەرکوک کە ئێستا کەرکوک بە کوردستانەوە سەربەخۆ دەبوو کە ئێوە نەتان هێشت.
ئەوجا، ئەوەی ئێوەی یەکێتی لە سلێمانی کردتان نیوەی ئەوە پارتی لە هەولێر بکردایە، سێبەری ئێوەومانان قیامەتیان هەڵدەساند، بەهاری عەرەبی نا بەهار و هاوین و زستان و پایزی سلێمانی دەستیپێدەکرد و قەت کۆتایی نەدەهات، NRT واز لە هەموو هەواڵ و شتێک دەهێنا، 24 سەعات هەواڵییان لەسەر هەولێر دەبوو، هەموو بەناو مامۆستا و دکتۆر و فیسار و نووسەر ڕۆژانامەنووس کەمپەینیان دەکرد. بەڵام بۆ سلێمانی کەس فزەییان لێ نایێت بە شەرمیشەوە باسی ناکەن، هەر ئەو جارەی باسیش دەکەن هەر ناوی پارتی پێوە دەلکێنن بۆ ئەوەی بڵێن سەربەخۆمانین سەربە هیچیان نین، کەلە ڕاستیدا سەر بە سەوزن دزی و هەرچی خرابی سەوزەش پارتی دەکەن بە شەریک کە خۆیان لەناوەڕۆک دا سەوزن گەرچی ڕەنگیان نیلی و قاوەیی و مور و پڕتەقاڵی و شتی دیکە بێت!
#HogirNerwayi


وەڵام بدەوه