Kurdistan Press - نەخۆشی ماڵی بارزانی! نەخۆشی ماڵی بارزانی! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەخۆشی ماڵی بارزانی!

 

نەخۆشی ماڵی بارزانی! 

هۆگر نێروەیی

ماڵی بارزانی دەوڵەتێکن لە ناو وڵاتێکی بێ دەوڵەتدا. کە عبدلسلام بارزانی، داوای مافی گەلی کوردستان دەکرد تەمەنی تەنها 16 ساڵ بوو، هەر لەسەر هەڵویستە کوردانە لە سێدارەدرا بەدەستی نەیارانی کوردستان. کە بارزانی نەمر دەستی بەشۆڕش کرد دژی داگیرکەرانی کوردستان تەمەنی زۆر مناڵ بوو، بەڵام چەند جار دژی داگیرکارانی کوردستان شۆرش کرد نەوەستا تا مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردستان بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بەدەستهێنا. سەرۆک بارزانی لە تەمەنی مناڵیەوە کە ئەویش 16 ساڵ بوو دەبێتە پێشمەرگە، و چەک ھەڵدەگرێت بۆ بەرگریکردن لە دۆزی ڕەوای میللەتی کورد. ئیدریس بارزانیش لە تەمەنی مناڵییەوە دەبێتە پێشمەرگە لە بەهاری تەمەنی خۆشی کە هێشتا گەنجاتی تەواو نەکردبوو شەهید دەبێت. نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانیش لەتەمەنێکی زۆر بچوکتر لە کوڕی خۆیان دەچنە سەنگەری بەرگری مل بە ملی پێشمەرگەی ئەم وڵاتە دەجەنگن. 

🔴ئەمە حەرفێکە لە میژووی ماڵی بارزانی، کە مێژووی ماڵی بارزانی دیارە، کە ھەر لەتەمەنی مناڵیەوە بە کوڕ و باوک و باپیر و باپیری دووەم و سێ یەم و چوارەم لەناو شۆڕش و ئازارەکانی خەڵکی خۆیان بوون، بەڵام پێمان ناڵێن مێژووی ئێوە کەی دەستی پێ کردووە و چیتان کردووە! 

🔴لە ھەڵبژاردنی ساڵی 1992 خەڵکی کوردستان زانی کەناوی باوکی کاک (جەلال تاڵەبانی) (حسام الدین)ە، ئەویش لەسەر کاغەزی دەنگ دان بینی، گەر نا خەڵک ھەر وای دەزانی تاڵەبانی ناوی باوکیەتی!. 

🔴دوای نەخۆش کەوتن کاک جەلال تاڵەبانی، خەڵکی کوردستان زانی کە کاک جەلال تاڵەبانی کوڕێک و برازایەکی ھەیە، کە لەناو  بەھەشتی ئەوروپا تەمەنی مناڵی بەرێکرد، دواتر  ھاتنە سەر سفرەی حازر زۆری نەخایاند بوون بەحاکمی دار و بەردی زۆنی ئەولا. 

🔴لەدوانی مردنی کاک نەوشێروان خەڵک زانی کاک نەوشێروان دوو کوڕی ھەیە، بەناوی (چیا و نما)، کە ئەوکات دەرکەوتن بۆ دابەشکردن و تاپۆکردنی میراتگری باوکیان، کە گرد و کۆمپانیا و ماڵ و موڵکی زۆر بوو. 

🔴کەسی واش ھەیە خۆی پێ ئەمیری موسڵمانانە، ھەر خێری جیھاد جیھاد لەسەر زمانیەتی، فرمێسک بۆ خەڵکی فەلەستین دێنێتە خوارەوە، کەچی لەجیاتی ئەوەی کوڕی بنێرێتە جیھاد لە فەلەستین ناردوێتی ناو بەھەشتی کافرانی لەندەن لە بریتانیا! 

🔴کەسی واش ھەبوو ھەتا دوێنێ قەرزاری نیوەی خەڵک بوو، بە پارەی خەڵک کۆشک و تەلار و پرۆژەی بۆ خۆی دانا، کەچی ئەمڕۆ ھاتووە باسی دادپەروەری و گەندەڵی حیزب و بنەماڵە دەکات، سیاسەت بە فیلەر و بۆتۆکس تێگەیشتوو! کە حیزبی خۆی داگیرکردووە لە کەسە نزیکەکانی خۆی. 

ماڵی بارزانی بەمناڵ و گەورەوە، بە باوک کوڕ و مام و ئامۆزاوە، بە باپیر و باپیری چەندەھەمە، لەکاتی خۆشی و ناخۆشی دا، لەکاتی شۆڕش و دیبلۆماسی دا، لەکاتی شەڕ و ئاشتی دا، لە بەرەی خەڵک و لە ناو ئازاری خەڵک دان خۆیان لێ جیانەکردووە.

بەڵام ئەوانیتر تەنھا لەکاتی دابەشکردن و تاپۆکردنی میراتگیری باوکیان دیاردەبن، لەکاتی بەرژەوەندیان  دەکەوێتە مەترسی و پلە و پایە و پۆستیان لە دەست نامێنن خۆیان لەبەرەی خەڵک دا دەبینن، بۆ ئەوەی شەڕ بە خەڵک بکەن نەک شەڕ بۆ خەڵک بکەن. 

نەیارانی گەلی کوردستان و بە کرێگیراوەکانی، بە دێژایی مێژوو تا ئێستا تووشی نەخۆشی ماڵی بارزانی بووینە ، کەنەخۆشیەکی لە مێژینەیە، تا ئێستا دەرمان نەکراوە، ئەو پێگەیەی ماڵی بارزانییان لە ناوخۆ و لە ناوچەکە و لە جیهان پێیان هەزم ناکرێت  کە کورد لە جیهان بە بارزانییەوە دەناسرێن. کە ئەوان لەکوێن و ئێوە لەکوێن، ھەر دەبێت سەری خۆتان بەرزبکەنەوە ھەتا ماڵی بارزانی ببین چونکە ئەوان لەلوتکەن بەرەو لوتکەی زیاتر، ئێوەش لە خوارەوەن ھەر بەرەو خوارەوە زیاتر دەچن.  

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه