Kurdistan Press - یەکگرتوویی کورد سەنگی مەحەکە بۆ مانەوەی بە بەهێزی یەکگرتوویی کورد سەنگی مەحەکە بۆ مانەوەی بە بەهێزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکگرتوویی کورد سەنگی مەحەکە بۆ مانەوەی بە بەهێزی

یەکگرتوویی کورد سەنگی مەحەکە بۆ مانەوەی  بە بەهێزی

دەسیسەو پیلانگێڕیەکانی نەیارانی کورد لەوەتەی مێژوو نوسراوەتەوە لە ژومار نایەن. کوردی داماو لەوەتەی چاوی کردۆتەوە بە دەست پەرتەوازەیی و ناکۆکی و ستەمی نەتەوایەتیەوە ناڵاندوویەتی. 

هەرچەندە لەوەتەی بزاڤی نەتەوەیی کورد هاتۆتە کۆڕی خەبات و بەرخودانەوە و بە گژ داگیرکەرانی نیشتیماندا چووەتەوە، پەرت بوونی ڕیزەکانی ناو خودی بزاڤەکە، گەورەترین ئاستەنگ بوونە لەبەردەم بەرەو پێشەوە چوونی پرسی کورد و گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانەوە. 

ڕۆژهەڵاتی ناوین بە حوکمی هەڵکەوتەی جوغرافیایی و پێکەو گرێدانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە پاڵ پێگەی جیۆسیاسی هەرێمی کوردستانیشەوە گرینگی خۆی هەبووەو هەیە. بەڵام ئامادە نەبوونی روئیایەکی نیشتیمانی نەتەوەیی یەکانگیر و پەرتەوازەیی بە درێژایی مێژوو گەورەترین ئاڵنگاری و ئاستەنگی بەردەم کورد بوونە بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکان و زامنکردنی ئاسایش و پاراستنی ژیان و ئاوو خاکەکەیەوە. 

بۆیە لە ئێستادا و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری خۆرهەڵاتی ناوین و جەنگی درێژخایەنی ئۆکراینیا بە گشتی و جەمسەربەندیەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەڕەشەکانی ئەمریکا بە داگیرکردنی گرینلاند و مەترسیەکانی ئەوروپالە ئاڕاستەی  سیاسەت لە ئەمریکاو تەماحەکانی رووسیە بە تایبەتی، پێویستە کورد لە هەموو کاتێک زیاتر بە تەنگ یەکڕیزی و کاری دەستەجەمعیەوە بێ و خۆی لە چنگ موتەکەی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی و ناکۆکیە هەمیشەییەکانەوە رزگار بکات و بۆ کۆتاجار پەرتەوازەیی و ململانێ کەمەرشکێنەکان تێپەڕێنێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه