Kurdistan Press - کورد شکستی بە پیلانی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی هێنا! کورد شکستی بە پیلانی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی هێنا! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد شکستی بە پیلانی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی هێنا!

کورد شکستی بە پیلانی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی هێنا! 

هۆگر نێروەیی

پیلانی سڕینەوەی کورد. 

دوای ئەوەی چەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی بریاری سڕینەوەی کوردانی ڕۆژئاوا دا، بە پیلانی وڵاتانی هەرێمی، بە لەشکەری داعش و کونە قاعیدەکان و تورکیا و سووریا. بەپارەی قەتەر و سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی، بە بێدەنگی دوستەکانی کورد ئەمریکا و ئەوروپا و ئیسرائیل. بە جیهادی نامەلایەکان، بە بەرازکردنی کورد و حەلالکردنی خوێنیان بە مناڵ و گەورەوە، کە نەیارەکانی کورد چاوەڕێبوون کورد لەماوەیەکی کەمدا لەسەر زەوی بسڕنەوە، بەڵام کورد بریاری دا دژی بریاری عەرەبی و تورکی و بێدەنگی هەموو جیهان بوەستنەوە. 

خۆڕاگری کورد. 

بە جارێک هەموو کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا هاتنە دەنگ و خۆپێشاندانیان کرد. 

دەنگی ناڕازی کورد تا حەوت تەبەقەی ئاسمانی بەرزبووەوە و گوێی کەڕی جیهانی لەرزاند. بەم یەکبوونەوەی کورد لەهەموو جیهان ستۆپیان بەچەتەکانی ئەحمەد ناشەرعی کرد، کە چەتەکانی ناشەرعی بریاریان دابوو نەوەستن تا هەموو ڕۆژئاوا بگرن و کورد بسڕنەوە بەڵام کاتێک کورد یەک دەگرێت یار و نەیارانی دەترسێنێت، کە ئەحمەد ناشەرعی سەرەتا بڕیاری چەند ڕۆژی ئاگربەست دا، دوای درێژکردەوە بۆ مانگێک. کە هەوڵی سڕینەوەی کورد لەبارچوو ئێستا هەوڵ دەدەن لەگەڵ کورد ڕێکبکەون کە سەرەتا بژاردەی ڕێککەوتن نەبوو بەڵکو تەنها بژاردەی سڕینەوە و تەسلیمبوونی کورد هەبوو. 

قۆناغی نوێ. 

بەمەش کورد لە قوناغی سڕینەوە و تەسلیمبوون دەرچوو و هەتا کورد خۆڕاگرتربێت و خوپێشاندانەکان فڕاوانتربێت و قارەمانێتی شەڕڤانان زیاتر بێت بەندەکانی ڕێککەوتن لەبەرژەوەندی کورد زیاتر دەبن و تادەگاتە خۆئیدارەدانی کورد لەچوارچێوەی هەرێمێک یان زیاتر. کە ئێدی کورد بریار لە مافی چارەنۆسی خۆی دەدات نەک نەیارەکانی. 

دەرئەنجام. 

لە کۆتایی دا، دەرکەوت، هەستی نەتەوایەتی و نیشتیمان پەروەری کورد لەهەموو خەڵکی دیکە زیاترە، چەندین ساڵە نەیارانی کورد شەڕی دەروونی لەگەڵ کورد دەکەن بۆ نەهێشتنی هەستی نەتەوەیی، بۆ ئەوەی کە جارێک هێرش دەکەن کورد بە ئاسانی تەسلیم بێت بەڵام دەرکەوت کە مەترسی لەسەر هەر کوردێک و شوێنێکی کوردستان دروست بێت کورد هەموو لەسەر دێتە دەنگ، مەترسییەکە چەند زیاتر بێت هەستی نەتەوایەتی لای تاکی کورد زیاتر دەبێت و قەتیش تەسلیم نابێت. هەروەها گەر لە ڕیفراندۆم 93% دەنگی بە بەڵێ دابێت بۆ سەربەخۆیی دڵنییام ئێستا 97% و زیاتر دەنگیان بەڵێ یە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەمەش ئەوەیە کە هەموو نەیارەکان لێی دەترسن. 

بەئاسایش وەربگرن، لە هەموو نەتەوەکان وایە خەڵکی ناشاز هەیە لەگەڵ نەتەوەیی خۆیان نین ئەمەش ئاساییە بەڵام نابێت کورد رێگابدات ئەو خەڵکە ناشازانە کە دڵییان لای داگیرکارە نوێنەرایەتی بکات لە شوێنی بریاردانی مافەکانی گەلی کوردستان بێت، گەرنا ئاساییە لە هەر سەد کوردی باش یەک دوو کوردی جاشیش هەبێت.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه