Kurdistan Press - کورد چیتر خۆی پێ بچووک نیە کورد چیتر خۆی پێ بچووک نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد چیتر خۆی پێ بچووک نیە

کورد چیتر خۆی پێ بچووک نیە

حەماس و خرۆشانە جەماوەریەکەی ئەمجارەی کوردان،  زادەی لێکەوتە تراژێدیاکانی دووبارە بوونەوەی مێژووی قوربانیدانەکانی کورد بوو. 

مێژووی نەتەوەی کورد لە چەشنی گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت و ستەملێکراوی دەستی ستەمی واقع و مێژوویەکی خوێناوی و دیفاکتۆیەکی بەزۆر بەسەردا سەپێنراو، پڕیەتی لە تراژێدیا کارەسات و مەینەتی. 

کورد لە میانەی تێپەڕبوون بە ناو قۆناغەکانی ئەم مێژووە خوێناویەدا بە بارتەقای دە دەوڵەتی کوردی خوێنی داوەو تێکۆشانی کردووە، بەڵام بەهۆی یەک نەگرتوویی و پەرتەوازەیی بوون و  ئاڵۆزی هاوکێشەسیاسی و ئابوری و ستراتیژیە ناوچەییەکانەوە نەیتوانیوە قۆناغە سەختەکان ببڕێت و کەشتیە شڕوشەپڕێوەکەی لە کەنارێکی ئارام لەنگەر بگرێت. 

خرۆشانە جەماوەریە بەرفراوانەکەی ئەمجارەی کورد لە کوردستانی باشور بە گشتی و تاراوگە بە تایبەتی، دەرخەری حەقیقەتی زیندووێتی و گەورەیی نەتەوەیەکە،  هێشتا زولمی مێژوو و ستەمی ستەمکاران نەیتوانیوە بە چۆکیدا بدات و لە ئیرادەی بخات. بەڵکو سەلماندی ئەم گەلە چیتر خۆی پێ بچوک و دەستەوەستان و بێ دەسەڵات نیە. 

رۆژئاواو رووداوە کتوپڕو دڵتەزێنەکانی رووبەری خاکی کوردان و حەماسی جەماوەری کورد لە گۆشەو کەناری جیهان، لەم بەشەی رۆژئاوای کوردستان بوون بە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی کورد و زیندووکردنەوەی گوتارێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هێمایەک بۆ دوارۆژێک، تیایدا کورد بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی بگات و قۆناغەکان ستەم و نکۆڵی لێکردن تێپەڕێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه