قورسایی هەولێر
هەرچەندە بەغدا لە رووی قەوارەو ژمارەی دانیشتوان و پانتای بەرفراوانیەوە لە هەولێر گەورەترە، بەڵام هەولێر دوای بەغدا نەک لە رووی قەوارەوە بەڵکو لە رووی سەنگی دیپلۆماسی و قورسایی سیاسەتەوە توانیویەتی خۆی بسەلمێنێ.
سەردانیکردنی شاندو سیاسەتمەدارانی جیهانی بۆ هەولێری پایتەختی دووەمی عێراق، هێمای قورسایی سیاسی و پێگەی ستراتیژی هەولێرو هەرێمی کوردستانە.
گەڕانەوەی شاندە بیانیەکان بۆ هەولێرو پرس و ڕاگۆڕینەوەو تاوتوێ کردنی بارودۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست لەتەک دەسەڵاتدار و سیاسیەکانی هەرێم بە گشتی و هەرەمی دەسەڵات بە تایبەتی، هێمای گرینگی و بایەخپێدانی هەرێمی کوردستانە لە هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەڵبەت ئەم هەموو جموجۆڵە دیپلۆماسی و سیاسیانە بۆ هەولێر سەرباری بایەخپێدانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هەرێمی کوردستانەوە، جێگەی هیواو ئومێدەو ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەست بەرداری هەرێمی کوردستان نابێت و لە حیساباتی هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شوێن بایەخ پێدان و نرخاندن و چەقی دیپلۆماسیەت و قووڵایی ستراتیژی و بەرژەوەندیە دوولایەنیەکانە.
هەر لە درێژەی ئەم واویعەشدا، سەردانی کەسایەتیە سیاسیەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە، هێمای سەنگ و قورسایی کوردە لە رووبەری سیاسی و شانۆی هاوکێشە سیاسی و ستراتیژیەکانی ناوچەکە.
هەر بۆیەش وامەزەندە دەکرێ کورد ئەمجارەش لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گۆڕانکاریەکاندا رۆڵی هەبێ و ببێ بە فاکتەرێکی گرینگ لە داهاتووی سیاسی عێراق و گۆڕانکاریە چارەنوس سازەکاندا و سەنگ و قورسایی بە هەند وەربگیرێ.


وەڵام بدەوه