KurdistanPress...

CLOSE

کۆڕبەندی ئاسایشی میونیخ سەکۆیەک بۆ گفتوگۆکردن

کۆڕبەندی ئاسایشی میونیخ سەکۆیەک بۆ گفتوگۆکردن

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی میۆنیخ لە ئەڵمانیا لە کاتێکدا ئەنجام ئەدرێت، دۆخی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم چەندین ئەگەرو پێشهاتی نوێی و پڕلە نیەرانی و مەترسیداردایە. 

بەشداری کردنی ژماریەکی بەرچاو سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهان و خەڵکی ئەکادێمیست و توێژەرو لێکۆڵەرو سیاسی، بایەخێکی گەورەی بەم کۆڕبەندە داوە، بەوەی دەرفەتی گفتوگۆی کراوە و راشکاوانە بۆ بەشدار بووان دەرەخسێنێ. 

گەنگەشەکردنی پرسە هەستیارە سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوریە لۆکالی و جیهانیەکان، یارمەتیدەرە بۆ روشنایی خستنە سەر ئەو پرس و گرفتانەی چاوەڕوانی چارەسەرین. 

دەرەنجامەکانی گفتوگۆی راشکاوانەی بەشداربووانی کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش ، میکانیزم و کەرەستەیەکە بۆ لێک نزیک کردنەوەی بیروفکروبۆچوون و روانگە جیاوازیەکان و خستنەرووی چارەسەریەکان و درووست کردنی روئیایەک بە ئاڕاستەی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری و ئاشتی سەرتاسەری و مسۆگەرکراوەوە.

بەشداری کردنی سەرۆکی هەرێم لەم کۆڕبەندە دەرفەتێکی باشە بۆ بەرچاوخستن و خستنەرووی پێگەی کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی کورد لە راگرتنی پارسەنگی هاوکێشە سیاسیەکانی پەیوەست بە ناوچەکەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه