Kurdistan Press - لە یادوەری ڕاپەرین دا لە یادوەری ڕاپەرین دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە یادوەری ڕاپەرین دا

لە یادەوەری ڕاپەڕیندا
ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی ساڵی 1991 خاڵێکی وەرچەرخان و یەکلاکەرەوەی گەورەبوو لە دیرۆکی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی. 
خرۆشی جەماوەری کوردستان بە سەرجەم چینوتوێژەکانەوە و لە میانەی حەماسێکی سەرتاسەری نەتەوەیی دژی زەبروزەنگ و ستەمی بەعس لە ساتەوەختێکی مێژووییدا روویدا و لە چاوتروکانێکدا عەرشی دیکتاتۆریان هەژاند و دواجار تەخت و تاراجی رژێمێکی داپڵۆسێنەری شۆفینیان لە کوردستان سەرەوژێر کرد. 
کوردی باشور هەر لە سەرەتای دامەزراندنی وڵاتی عێراق و بەزۆر لکاندنی ئەم بەشەی کوردستان بە بەشە عەرەبیە شۆفینیەکەی ئەوساوە، کەوتنە بەر فشارو زەبروزەنگ و ستەمی نەتەوایەتی و شاڵاوی وێران کردن و بە سوتماک کردنی خاکەکەیانەوە. 
لە بەهاری 1991دا کوردان بە ورەیەکی پۆڵایین و ڕقێکی ئەستوور و گیان لەسەر دەستان و حەماسێکی نەتەوایەتی و شۆڕشگێڕیەوە بەرەو رووی بەعسە عەفلەقیەکاندا تەقینەوە. 
لە ڕاپەڕیندا کوردان حەقیقەتی مەسەلەیەکی رەوای نەتەوایەتی و نیشتیمانیان  دووپات کردەوەو سەلماندیان کورد هەرگیز مل بۆ زولم نادات و ژێردەستی و زولم و ستەمی نەژادی ڕەت دەکاتەوەو ئامادەنیە تاسەر بۆ دیکتاتۆریەت و ملهوڕی و شۆفینیەت سەرشۆڕکات و خۆی تەسلیم بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا