یازدەی ئازار
مانگی ئازار سەرباری یاد خستنەوەی ئازارو یادە ناخۆشەکان، کۆمەڵێک رووداوو یادەوەری جۆراوجۆری ئیجابی تریش دەخاتەوە بیرمان.
لە یازدەی ئازاری ساڵی 1991 لە دەرەنجامی ڕاپەڕینی جەماوەری خۆراگری شاری هەوڵێر، هەولێر ئازاد کرا. لەم رۆژەدا هەولێریە هۆلاگۆ بەزێنەکان پەلاماری دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس و جاش و جەیشیان داو ئازایانە رووبەروویان بوونەوە و دواجار پاش چەند کاتژمێرێک شەڕی دەستەویەخە شار ئازاد کرا.
هەر لەم رۆژەداو لە ساڵی 1970 رێککەوتنی یازدەی ئازاری سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلۆل بەسەرۆکایەتی بارزانی نەمر ئیمزا کراو شەڕ وەستا.
رێککەوتنی یازدەی ئازار لە خۆیدا خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورد لە باشوری کوردستاندا.
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک نوێنەری ڕاستەقینەی چین و توێژەکانی کوردستانیان هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، توانی بەغدا ناچار بە بژاردەی گفتوگۆو دانوستانی دوو لایەنە و مێزی گفتوگۆ بکات.
دەرەنجامی گفتوگۆکان رێککەوتنێکی گشتگیر و چوارچێوەداری لێکەوتەوەو بەغدا پابەند کرا دان بە چەندین حەقیقەتی مێژووییەوە بنێت و بە جدی کار بۆ جێ بەجێ کردنی بەندەکانی نێو رێککەوتننامەکە بکات.
رێیکەوتنی یازدە ئازار هەرچەندە لە لایەن بەغداوە بە هۆی خۆدزینەوەی دەسەڵاتدارانی ئەوسای بەعسەوە بە تەواوەتی نەخرایە بواری جێ بەجێ کردنەوەو بە بیانووی جۆراوجۆرەوە لێی پاشگەزبوونەوە، لێ تەنیا بەڵگەنامەیەکی یاسایی ئەو سەردەمەیە کە تیایدا بەغدا بە فەرمی لە رێگەی بەڵگەنامەیەکی نووسراوەوە دانی بەکورد و پرسە رەواکەی ناوەو لە چەشنی پرسگرێکی سیاسی وێنای کردووە.
هەر بۆیەش ڕاپەڕینی بەهاری 1991 و ئازادکرددی هەولێری پایتەخت لە بەعس و هێزە داپڵۆسێنەرەکانی سەر بە ستەمکاری نەژادی و سوپای عەفلەقی و رێککەوتنی یازدەی ئازاری 1970، بیرخەرەوەی دوو دەسکەوتی گەورە و گرینگن لە دیرۆکی کۆن و تازەی خەبات و تێکۆشانی کورد لە باشوری کوردستاندا.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه