Kurdistan Press - چەکەکانی ئەمریکا چەکەکانی ئەمریکا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەکەکانی ئەمریکا

چەکەکانی ئەمریکا
تۆمەتبارکردنی پارتی لە بەردەم میدیایەکی ئەورووپی بەوەی چەکەکانی ئەمریکی شاردۆتەوە، درێژەی ئەو زنجیرە هەوڵانەیە سەرۆکی یەکێتی بۆ خۆبەفریشتەکردنی ماوەیەکە پەنای بۆ بردووەو وەک خێرو سەدەقە تۆمەت دەبەخشێتەوە. 
نمایشە سیاسی و شانۆگەریەکانی سەرۆکی یەکێتی هی ئەمڕۆ نین.  باڤڵ هاوشێوەی ( وان شۆ مەن) بۆ زیاتر قووڵ کردنەوەی ناکۆکیەکان و درزخستنە ناو یەکڕیزی نیشتیمانی هێزە سەرەکیەکانی هەرێم، هەموو هەوڵێک ئەدات و تواناکانی بۆ تێکدان خەست کردۆتەوە. 
جموجۆڵ و رەفتارە ناسیاسیەکانی ئەو تازە و جێی سەرسوڕمان نین.ناوبراو لەوەتەی لەتەکەی تری یەکێتی بە کودتا و سنیاریۆیەکی بەتاڵ، لەسەر خۆی تاپۆ کردووە، خەون بە پاڵەوان بازیەوە دەبینێ و خۆ لێ بووە بە رۆستەمی زاڵ. 
یەکێک پەرێزی پاک نەبێت و خۆی لە خانووی شووشەدا حەشاردا بێ و  شەوورۆژ بە سەفقاتی گوماناویەوە سەرقاڵ بێت، بەرد ناگریتە ماڵی خەڵکانی تر و تۆمەتی بێ بنەما و نابەرپرسانە نابەخشێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا