قوربانی کردن
وشەی قوربانی هەڵگری مانای “ نزیکایەتی” یا “ نزیکەکان” یا “ خزمو کەس” ە لە زمانی عەرەبیدا. قوربانی کەرەسە و ئامرازێکە بۆ نزیک بوونەوە و بڕینی مەودایەکی دیاریکراو بۆ نزیک بوونەوە لە پەروەردگارەوە.
قوربانی بە مانا فەلسەفیە ئەبستراکتەکەی واتا دوور کەوتنەوە لە “ من” ەکان و “ هی منەکان” و بەخشینی ئەوەی خاوەندارێتیەکەی بۆ ئێمەیە و ئێمە خاوەنین، بە ئەوانی ترەوە لە پێناو ئامانجێکی باڵادا.
مرۆڤ هەرگیز قۆناغەکانی “ باش بوون” و مەودای نێوان “ خێرومەندی” و “ لوتکەی باڵابوون” نابڕێ گەر بێتوو ئەوەی بەڕاستی خۆشی دەوێ و هی خۆیەتی نەبەخشێتە ئەوانیتر و ئەوەی بۆ خۆی دەیهەوێ بۆ “ کۆ” ش نەیهەوێ.
ماهیەتی قوربانی کردن فۆرم بەخشین نیە بە کردەیەکی دیاریکراوی باوی ئایینی یا کۆمەڵایەتی یا نەریتی، بەڵکو تێپەڕاندنی دۆخی خۆویستی و خودئەڤینیەکی وشک و خۆپەرەستی و تێپەڕاندنی خود و ژێر پێ خستنی خواست و ویستە زاتیەکانی خودە لە پێناو ئامانجێکی باڵاو پیرۆزدا.
قوربانی کردن بە دیوە رۆحانیەکەیەوە رووخاندنی پانتاو دیواری نێوان خودێکی بەرژەوەندخوازو و خۆپەرەست و زێدەخوازیەکانی خودی مرۆڤە لە پێناو نزیک بوونەوە لە ئارمانج و مەرامێکی بڵندو پیرۆزو مەعنەویدا.
قوربانی کردن هەرگیز ناچێتە خانەی دووڕوویی و وێناکردنێکی نمایشی بۆ دەست خستنی چەند دەسکەوتێکی کاتی و دونیایی و ناوو ناوبانگ دەرکردن و خۆ فەرزکردن و سینگ دەرپەڕاندنەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه