Kurdistan Press - پەتای جنێوفرۆشی پەتای جنێوفرۆشی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەتای جنێوفرۆشی

پەتای جنێوفرۆشی
جنێودان و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر بە کۆی پیرۆزیەکانی کۆمەڵگا یەکێکە لەو دیاردە دزێوانەی لەگەڵ لە دایک بوونی سۆشیال مێدیا زیاترو بە تەوژمێکی گەورەترەوە هاتە ناو دونیای مرۆڤەکان و  بە خێراییەکی زۆر سەرسووڕهێنەرەوە رووبەری کۆمەڵگاکانی داگیرکرد. 
ئەگەر جاران و بەر لە لەدایکبوونی سۆشیال مێدیا قسەی پرووپوچ و جنێوی سوک و دەمشڕی هیچوپووچەکان تەنیا لە سوچێکی چایەخانەیەکدا بیسترابێ، ئێستاکە هەمان وشەی ناشرین و جنێودان و دەمشڕی بێ سانسۆر و هیچ پێچ و پەناو فیلتەرێک دەخرێتە سەر رووپەری پەیج و پانتای سۆشیال مێدیاو بێ لێپرسینەوە سیمای کۆمەڵگای پێ ناشرین و  ناخی تاکەکانی پێ بۆگەن و ژەهراوی دەکرێ. 
مرۆڤ بە مانای تەواوی مرۆڤبوون بەدەر لەهەموو پەیوەست بوونێکی ئایدیۆلۆجیاو ئایین و ئاڕاستەی سیاسی، بەرپرسیارەتیێکی ئەخلاقی و جڤاکی لەسەر شانە بەرامبەر بە کۆمەڵگاو سەرلەبەری رەگەزە پێک هێنەرەکانیەوە. جنێوفرۆشی و گاڵتەجاڕی تەنیا پیشەی ئەوانەیە خوویان بە هەزەلیبوونەوە گرتووەو لەهەموو بەهایەکی جوان و ئایینی و  ئاسمانی و خواپەسەندانە داماڵدراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا