Kurdistan Press - ئایا نرخی دۆلار دەگاتە دوو سەد ھەزار دینار؟ ئایا نرخی دۆلار دەگاتە دوو سەد ھەزار دینار؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئایا نرخی دۆلار دەگاتە دوو سەد ھەزار دینار؟

عێراق دەمێک بوو ئیفلاسی کردبوو، دیناری عێراقی لە تۆمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی خرابتری بەسەر ھاتبوو بەڵام ئەوەی بۆوە بەفریادڕەسی عێراق نەک ئیدارە مەھزەلەکەیەتی بەڵکو نەوتە زۆرەکەیەتی! 

دراو(دینار)ی عێراق ھەرگیز وەکو دراوی وڵاتانی تورکیا و ئێران و سوریا لێ نایات کەمایەپۆچ بکات، نزمبونەوەی دراوی عێراقی بەرامبەر دۆلار کاتیە، بەھۆی مەھزەلەی ئیدارەدانی عێراق دۆلار بەم شێوەیە بەزبووەوە بەرامبەر بە دیناری عێراقی گەر نا ھێشتا لە بانکی ناوەندی دۆلار جێگیرە بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەژمونی وڵاتانی ئیقلیمی لە عێراق زۆرە و ئیدارەدانی عێراقیش مەھزەلەیە، کونترۆڵی دراو بەدەستی دامەزراوەی وڵات نەماوە کە بەناچاری بێت یان بە نەزانینی خۆیان بێت ئێستا کۆنترۆڵی دراو بەدەستی خەڵکی ترە کەلەدەرەوەی دامەزراوە و وڵاتن! 

ئەوەی عێراق لە وڵاتانی دەوروبەر جیادەکاتەوە نەوتەکەیەتی، کەڕۆژانە چوارملیۆن بەرمیل ھەناردەدەکات کەبەھۆی نەوتەکە ئێستا یەدەگی دراوی عێراق سەد ملیار دۆلار تێپەڕاندووە ئەمە جگە لە یەدەگی زێر کە سەدو سی تەن زیاترە. جا ئیفلاسبوونی عێراق بەو ئاسانە نیە،ئەمریکاش فشارەکانی تا سەرنابن چونکە بەرژەروەندی ئەویش دەکەونە مەترسی وڵات و خەڵکی تریش ھەژمونی ھەیە دەتوانن تا ڕادەیەک جێی پێی ئەمریکا لەق بکەن، کە ئەمریکا ناتوانێت بەرەیەکی تر بکاتەوە لە دژی خۆی لە عێراق! 

حکومەتی عێراق دوای ماوەیەکی زۆر پێکھێنرا بە سەرۆکایەتی محەمەد سودانی کەھێشتا جێی پێی خۆی قایم نەکردووە کە نەیارەکانی بەدوای  فرسەتێکن حکومەتە ئیفلیجەکەی ماوەی کاتیەکەشی خۆی دەربازنەکات بەتەواوی بەسەریدا بڕۆخێنن، ئەوەی بە دەست سوودانی ماوە بۆ مانەوەی خۆی و کابینە لەرزوکەکەی گۆزەرانی خەڵک باشتربکات و بەزووترین کات ئەم بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر دینار ڕابگرێت کە خەڵکی ھەژار باجەکەی دەدەن بۆئەوەی فشارەکانی شەقام لەسەر خۆی کەم بکاتەوە زیاتر نەچنە لای نەیارەکانی گەر نا نەیارانی بەئاسانی دەتوانن لە شەقامەوە کابینەکەی بەسەریدا بڕۆخێنن! 

محەمەد سوودانی بۆمانەوەی خۆی لەساڵی نوێیەوە دەست بۆ رێکخستنەوە دراوی بیانی دەبات و ڕێگریش دەکات لەو مەھزەلەی گواستنەوەی دۆلار بۆ دەرەوە بەتایبەتی بۆ وڵاتێکی دیارکراو کە دەیەوێت بەو ڕێگایە یەدەگی خۆی بەھێزبکات لە بەرامبەر سزاکانی لەسەر دراوەکەی. کە ئەوەی کرد ئێدی بە خستنەوەی کەمێک زیارتر دۆلار کە ئێستا دەخرێتە بازار لەماوەیەکی کەمدا بەھای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر دەبێت و دەگەرێتەوە بۆ ئەو نرخەی کەبانکی ناوەندی بۆ دانراوە. بەکورتی نڕخی بەرزبونەوری دۆلار بەرامبەر دینار دەگەرێتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی دوور نا نزیک، سوودانی ڕێگا نادات دۆلار ببێتە مۆتەکەی کابینە کاتیەکەی پێش وادەی خۆی بەسەریدا بڕۆخێنن. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه