ئەوانەی دژایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن سەری زمان و بنی زمانیان دەڵێن حکومەت لەماوەی سی ساڵی ڕابردوو دا چیکردووە ھەر کەدەڵێن حکومەت مانای ئەوەیە دەڵێن پارتی بەناڕاستەوخۆ، ھەرێمی کوردستان زۆر بە خێرایی بەرەو پێش چووە ئەوەی حکومەتی ھەرێم کردی لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا زۆربەی دەوڵەتە پێشکەوتوەکان لەماوەی سەد ساڵ و زیاتر ئەو بەرەو پێشچونەی نەبینیوە، ئەمریکا نزیکەی سەد ساڵی پێویست بوو بۆ ئەوەی بگات بەوەی ئێستا ھەرێمی کوردستان لەو ئاستەدایە، کە ئێستا ئەمریکا بەھێزترین و پێشکەوتوترین وڵاتی جیھانە ڕکابەری ھەموو جیھان دەکات
جگەلەوەش جوگرافیای کوردستان لە چوار دەوری ئاگردایە، لایەکی بە گروپەکانی میلیشیا بەستراوە، لایەکی تر بە گروپی تیرۆریستی بەستراوە، ئەملا و ئەولاش ھەردەرفەتیان هەبێت کۆتایی بەحکومەتی کوردی دەھێنن، دارو بەردی کوردیش دەکەن بەفارسی تورکی، ھەموو پیلانێک دادەنن حکومەتی ھەرێمی کوردستان شکست خواردوو بێت، نەبێت بەخاوەنی ھیچ دامەزراوێکی فەرمی ھەرژێر دەستی ئەوان بن وەکو کویلە بۆ بەرژەوندی خۆیان بەکاربھێنن، ھەتا ئێستاش لە ڕەوانینی ئەوان شتێک نیە بەناوی نەتەوەی کورد، خاکێک نیە بەناوی کوردستان، ھەر دەرفەتیان ھەبێت کۆتایی بە دارو بەردی کوردی دەھێنن، ھەرچەند ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە ھەنگاوبنێت ئەوان زیاتر دژایەتی دەکەن،
بەبینینی شەقامی سەدوپەنجا مەتری ھەروەک وابوو گولەیەک لەنێوچەوانی ئەوان بیدەی، کە نەیارانی کورد چەند ساڵە دەوڵەتن ھێشتا نەبوینە خاوەنی شەقامێکی سەردەمیانەی کە ئێستا لەھەولێر ھەیە
ناڵێم کەموکورتی نیە بەلێ ھەیە لەسەر حکومەت ئەرکە زیاتر خزمەتی ھاوڵاتیانی کوردستان بکات،
خەڵکی ھەرێمی کوردستان شایەنی باشترین خزمەتگوزارین بەڵام ھەموی زەربی سفر نەکەن پێش سی ساڵ لەخەیاڵی کەسدا نەبوو ھەرێم بگاتە ئەو پێشکەوتنەی کە ئێستا ھەیە ( فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی ، ئەو ئاودانیەی لە ھەرێم ھەیە و ئەو ئارامیەی لە ھەرێم ھەیە ، زانکۆ پێشکەوتوەکان ، قوتابخانە نیودەوڵەتیەکان .... ھتد ) تەنھا ناوەکەی ھەرێمە ئەگەرنا ھەموو سیفەتێکی دەوڵەتی تیایە، ئەگەرھەرێمی کوردستان بەراورد بکەین لەگەڵ وڵاتانی جیھان لەماوەی سی ساڵی سەرەتای ئەگەر یەکەم نەبێت بە دڵنیایەوە یەکێک دەبێت لە پێنچ وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھان جا ئەوانەی چاویان ھیچ نابینێت تەنھا دژی حکومەت دەوەستن خەڵکەکە نا بەڵکو ئەوانەی تر کە لەسیاسەتن چاویان کوێرە ئامانجیان تەنھا دژایەتی حکومەت و بە تایبەتی پارتی یە و نایانەوێت ھەرگیز ئەو پێشکەوتنە ببینن بەھۆی دژایەتی کردنی پارتی ئەگەر پارتی دەسەڵاتدار نەبوایە بەدڵنیایەوە ئەوان دەیان ووت کوردستان یەکێکە لە پێشکەوتوترین وڵاتانی جیھان.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه