Kurdistan Press - کۆتایی هێنان بە دۆخی ئاڵۆزی سلێمانی کۆتایی هێنان بە دۆخی ئاڵۆزی سلێمانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆتایی هێنان بە دۆخی ئاڵۆزی سلێمانی

زامنی کۆتایی هێنان بە دۆخی خراپی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی سلێمانی و گەرمیان، گەڕانەوەیە بۆ حکومەتی هەرێم و باڵادەست کردنی دامەزراوە فەرمیە حکومیەکان لەم دەڤەرە لە پاڵ گەڕاندنەوەی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی. 

لە پاڵ ئەم هەنگاوەش ڕادەست کردنی ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە دادگا و لێکۆڵینەوەی ورد لەم کردارە قێزەوەنە و ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی، زامنی رەواندنەوەی ترس و دڵەراوکێی هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی گرژی و ئاڵۆزیەکان و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکەیە. 

سلێمانی و دەڤەرەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین شایستەی کەشێکی ئارام و پڕ لە دڵنیایی و خزمەتن، نەک ئەو دۆخە ترسناکەی دەمێکە بەهۆی یاساشکێنی و شاردنەوەی داهاتەوە باڵی ڕەشی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوەو هاونیشتیمانیانی رووبەرووی دەیان ئاڵنگاری و سەختی  ژیان و گوزەرانی تاڵ و نامتمانەیی و دڵەراوکێ کردۆتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه