Kurdistan Press - دەستوبرد کردن لە رێکخستنەوەی دۆخی بازاڕ دەستوبرد کردن لە رێکخستنەوەی دۆخی بازاڕ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستوبرد کردن لە رێکخستنەوەی دۆخی بازاڕ

یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی حکومەت چاودێری کردنی بازاڕو نرخی شتومەک و پێداویستیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیانە. 

لە دۆخی قەیراناوی و تەنگژەی ئابوریدا، بۆ رێگەگرتن لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری نرخی شتومەک، ئەرکی حکومەتە لە رێگەی دەرکردنی رێنمایی و دامودەزگا لۆکاڵیەکانیەوە چاودێری چڕی بازاڕ بکات. 
چاودێری کردنی بازاڕ گەرەکە بە ئاراستەی رێگەگرتن بێ لە بەرزونزمی نرخی کەلوپەل و پێداویستیەسەرەکیەکانی رۆژانەی هاوڵاتیان. 

بەمجۆرە حکومەت رێگەلەوەدەگرێ هەندێ بازرگانی چاوچنۆک و هەلپەرەست لە رێگەی گڵدانەوەو شاردنەوەی کەلوپەل و پێداویستیە سەرەکیەکانەوە،یاری بە نرخەکان بکەن و  نرخ و جۆرو جۆرێتی کاڵاکان بخەنە ژێر رکێف و کۆنترۆڵی خۆیانەوە و یاری بە ژیانی خەڵکەوە بکەن. 
لەکاتی سەرهەڵدانی هەر جۆرە قەیرانێک و تەنگژەیەکی ئابوری و نشوستی داراییەوە، ئەگەر حکومەت دەستوبرد لە چاودێری بازاڕ و بەدواداچوون بۆ دەرەنجامی هەنگاوەکانیەوە نەکات، هەمیشە کۆمەڵە کەسانێکی چاوچنۆک و تێرنەخۆرو هەلپەرەست،  هەوڵی شاردنەوەو دواتر خستنەبازاڕی کاڵاکان دەدەن و لە بەرزکردنەوەی نرخەکان و بێویژدانی سڵ لە هیچ بەدکرداریەک ناکەنەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه