بەغدا مەسەلەی چوارسەت ملیاردەکەی کردووە بە مەسەلەی مێشێ.
بەغدا لە بری پیشاندانی نیازپاکی و نواندنی هەڵویستێکی نیشتیمانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، ئەمجارەش چوارسەت ملیاردەکەی کرد بە مەتەل و پاڵپشت بە بریارێکی سیاسی دادگای فیدراڵیەوە پارەکەی نەنارد.
چەندین ساڵە پرسی بڕین و گڵدانەوەی شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان هەرجارەو بە بیانوویەکی پڕووپووچەوە بۆتە پرسێکی سیاسی و کارتێکی گوشار دژی هەرێم و موچەخۆرانی کوردستان.
کێشەکە هەر چوارسەت ملیاردەکە نیە، بەڵکو ئەم پرسە هەڵقەیەکە لەو دەیان گرفتانەی بەغدا، سەرباری نیازپاکی هەرێم، خوازیاری چارەسەر کردنیان نیەو وەک کارتی فشار دژی هەرێم بەکاریان دەهێنێ و مەبەست لێی تەنیا لە قالبدانی هەرێم و لە پەلوپۆ خستن و بچووک کردنەوەیەتی.
وەڵام بدەوه