لە گشت وڵاتێکی فیدڕاڵیدا رۆڵی دادگا ئەرێنی و لە پێناو چارەسەر و خێرو سەرخستنی ئیرادەو بەرژەوەندی گشتیە، نەک کەرەستەیەکی فشار بەدەست میلیشیاو گرووپ و بکەرە شاراوە بەرژەوەندگەراکانەوە.
بەداخەوە دادگای فیدڕاڵی عێراق لە جیاتی خستنەرووی رێگەچارەو دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بە ئاڕاستەی سەرخستنی دادپەروەری و رێ گرتن لە پەرتەوازەیی و ناکۆکیەوە، بووە بە ئامرازێکی زۆر خراپ بە دەست کۆمەڵێک کەس و لایەن و کاراکتەری بەکرێگیراوو شاراوەی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی و ناعێراقیەوە.
دادگای فیدڕاڵی ئێستاشی لەگەڵدابێ نەیتوانیوە سەربەخۆیی خۆی لە پرۆسەی ئیدارەدانی ناکۆکیەکان و سەرخستنی دادپەروەری و خۆدوورگرتن لە هەژمونی دەرەکیو کاریگەری رووداوە سیاسیەکانی پانتای سیاسەت لە رووبەری سیاسیدا، بپارێزێ.
ئەم دادگایە کاتی خۆی بە بڕیارێکی سیاسی حاکمی مەدەنی ئەمریکی برێمەر دامەزراو مانەوەی بەمجۆرەی ئێستا زیاتر لە بارگرانی ئەچێ تا چارەسەرو مخابن رۆحی دادپەروەری بە بەریەوە نەماوە.
وەڵام بدەوه