Kurdistan Press - ئاڵودەی ئۆپۆزسیۆن بەفەوزاوە ئاڵودەی ئۆپۆزسیۆن بەفەوزاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ئاڵودەی ئۆپۆزسیۆن بەفەوزاوە

میللەتێکی چەند سەیر و سەمەرین! داواکاری لە حکومەتێک دەکەین لەھەمان کات دا دروشمەکانمان نەمێنێت و بڕوات بۆ ھەمان حکومەتە! نەبوە لەجیھان دا خەڵک لەیەک کات دا داوای ماف و نەمان لەیەک حکومەت بکات! ھێندە سادەین دەکەوینە بەر حەزەکانی ئەو کەسانە کەدەیانەوێت حکومەت ھەمیشە شکست خواردو بێت کەداواکاریمان لەمافەوە بگۆڕن بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵات بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی خۆیان. 

لەئێران کاتێک دەسەڵات ناتوانێت خۆپێشاندان کۆنتڕۆڵ بکات  چەند کەسێکی خۆی دەنێرنە ناو خۆپیشاندان بۆ ئەوەی توندوتیژی دروست بکەن، وا نیشان بدەن کەئەمە بۆ داواکاری ماف نیە بەڵکو بۆ دژایەتیکردن و گۆڕینی دەسەڵاتە، ئەوجا دەسەڵات ھەموو ڕێگایەک دەگرێتەبەر بەتۆقاندن وکوشتن و دەستگیرکردنی خۆپێشاندەران بۆکۆتایی ھێنان بەخۆپیشاندان لە بەرژەوەندی خۆیان. 

لەھەرێمی کوردستان کەخەڵک بەمەدەنی خۆپیشاندان دەکات بۆ داواکردنی مافەکانی خۆیان، حیزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان دەچنە ناو خۆپیشاندان ھەموو ئامرازێک بە ھەر ڕێگایەک بێت دەگرنەبەر بۆ ئەوەی توندوتیژی لێ بکەوێتەوە، ئاراستەی خۆپیشاندەران لە داواکردنی مافەوە بگۆڕن بۆ دژایەتی کردنی دەسەڵات. 

دەھ کەس بەسە کە لەناو خۆپیشاندانێکی ھەزار کەسی و زیاتر  بێت ئاراستەی خۆپیشاندان لەمەدەنیەوە دەگۆڕن بۆ توندوتیژی، لە داواکاریەکانەوە لەحکومەت  دەگۆڕن بۆ دژایەتیکردنی حکومەت، ھەرشتێک کە لەسەرەتا ئامانجیان بوو  دەگۆڕن بۆ ئەو شتەی کە ئەوان ئامانجیانە، کەیەکەم شت داواکاریەکانی خۆپیشاندەران لەگۆڕ دەنێن! ئەوان سودمەندی یەکەم دەبن خۆپیشاندەرانیش زیانمەندی یەکەم دەبن. 

ئۆپۆزسیۆن لەکوردستان ئاڵودەی فەوزایە، بەبێ فەوزا ناتوانن مەرامەکانی خۆیان بەدیبێنن.
ھەمیشە دەیانەوێت قەیران ھەبێ، خۆیان قەیرانەکان گەورەتر دەکەن بابەتی سەرەکی بەلاڕێدا دەبەن، قەد نایانەوێت دۆخی خەڵک باش بێت، ھەر دەیانەوێت خەڵک لەسرەی بەنزین و غازبێت، موچەیان بەپەنجا ڕۆژ جارێک بەنیوە دابەش بکرێت، بازاڕ ھەر گران بێت بۆ ئەوەی بتوانن ھەر ھەمان ئاوازی بڕوخێت حکومەت بە ڤێرژنی نوێوە بژەنن. 

گەر دۆخی خەڵک باش بێت ھیچ قەیرانێک بونی نەبێت حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان بە چی بیانویەک دەڵێن بڕوخێت حکومەت، نەبونی ھیچ پڕۆژەیەک و ستراتیژیەک کە تەنھا بە توڕەیی خەڵکیان گرتووە خۆیان دەڕوخێن بەنەمانی قەیران، جا ھەتا پێیان دەکرێت قەیرانەکان گەورە و گەورەتر دەکەن بۆ نەڕوخاندنی خۆیان. 

لە کوردستان حیزب و شەخس و بازرگان و گروپی مافیا و یاسا لەدەرچو بۆ شاردنەوەی ھەر عەیبەیەکی خۆی دەچنە بەرەی ئۆپۆزسیۆن قوماشی بەرەی گەل دەپوشنەوە! کەئاسانترین ڕێگایە بۆ ئەوان بۆ دەربازبون لەو عەیب و کەتنەی کەکردیانە!

دەرماڵە کەمترین مافی قوتابیانە، پێویستە حکومەت ھەرچی زووە بۆیان دابین بکات، حکومەت نابێت ئەو بۆشاییە بھێڵێت بۆ ئەوەی ئۆپۆزیسیۆن کارتە سوتاوکانی خۆیان بەکاربھێنن شەڕ بە خەڵک و قوتابی ھەموو چینەکانی کۆمەڵگا بکەن بۆ بەدیھێنانی ئامانجەکانی خۆیان. خەڵکیش دەبێت ھۆشیاربێت ڕێگا نەدات ھەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربھێنن شەڕی خۆیان بەئەوان بکەن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه