ھەموو کەناڵەکانی کوردی چونکە حیزبێکی لەپشتە ھەموو ڕووداوێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردێنن، ڕاستی ڕوداوەکە بەلارێدا دەبەن، تەنھا کاریان بۆیە ئەوە کە کار لەسەر ھەست و سوزی خەڵک بکەن، جاریش ھەبووە خۆیان ڕووداویان دروست کردوە موزایدەی سیاسیان پێ کردووە!.
گیان لەدەست دانی پێنچ کەسی ئەمڕۆ بەھۆی دوکەڵی خەڵوز گەر کار لەویژدانی مروڤێک نەکردبێت دەبێت گۆمانی لەمروڤ
بوونی خۆی ھەبێت،
زۆر جار کەکومەڵگەی کوردی زۆرینە موسلمانە قسەیەکی باوی ھەیە دەلێن ئەم دەردە بەسەر کافر نەیێت! جا ئێمەی کوردیش دەڵێین ئەم دەردە بەسەری دۆژمنی ئێمەش نەیێت کە زۆر ناخ ھەژێن بوو.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەڵەیەک بوو کرا، کەنەدەبوو ئەو دایکە ئاگر لە ژوورەوە ھەڵبکات بەخەلوز نەک ھەر خەڵوز بەڵکو بە سوپاش زۆر خەتەرە کەشەو ھەڵبکات، گەر دونیا چەند سەرما بێت بیست پلە لە ژێر سفر بێت ئێمە لەماڵەوە پێش خەوتن سوپاکە دەکۆژینەوە چونکە خەوتن وەکو مردن وایە کە ئاگات لەھیچ نامێنێتەوە، ئەو ماڵە نەوتی وەرگرت بێت یان وەری نە گرتبێت (کەخانەوادەی خۆیان وتیان نەوتی وەرگرتووە ) نەدەبوو شەو شتێک بکات کەببێتە ھۆی ئۆکسجین لە ژوورەوە نەمێنێت CO2 پڕبێت لەژوورەوە کەمرۆڤ دەخنکێنێت!.
کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن ھەموو ئەو حیزبانەی دژی حکومەتن بەدوای ھەموو ئامرازێکن بۆ ئەوەی پێ دژایەتی حکومەت بکەن، ھەر مەرگی مرۆڤ مابوو بەکارینەھێنن بۆ موزایدکردنی سیاسی گەر بەڕاست لەخەمی خەڵک بونە لەدوای ئەو ڕووداوە ناخ ھەژێنە کاریان لەسەر ھۆشیاری خەڵک دەکرد بە شێوازێکی زانستانە بۆیان شیدەکردەوە کەئاگر و ھەر شتێکی تر کەبەکاری دەھێنن بۆ گەرمکردن نابێت لەو شەو بەکاری بھێنن چونکە ئۆکسجین کەم دەکات CO2 زیاد دەکات کە دواجار دەبێتە ھۆی خنکاندنی مرۆڤ.
بەڵام ئەم حیزبانە ھەمیشە بەدوای فەوزان دەیانەوێت ڕۆژانە بەسەدان ڕووداوی لەو شێوەیە ھەبێت بۆ ئەوەی بازاریان سارد نەبێت ئامرازێکیان لەدەست بێت بۆ ئەوەی پێ دژایەتی حکومەت بکەن، بۆ بەدێھێنانی مەرەمە چەپەڵەکانی خۆیان دەست لە ھیچ شتێک ناپارێزن.
وەڵام بدەوه