نەریتێکی جوان لە زۆربەی وڵاتانی سەر ئەم هەسارەیە بە تەنگەوەچوونی هاونیشتیمانیانە لە کاتی روودانی کارەساتەکاندا.
ئەم نەریتە جوانە بەوە وێنادەکرێت کە رەهەندێکی هاسۆزی و ئینسانی باڵای هەیەو لە کاتی روودانی کارەساتە سرووشتی و ناسرووشتیەکانەوە چەکەرە و باڵادەکات و سەرجەمی چینو توێژە خواپێداوەکان دەستی هاوکاریو یارمەتی بۆ لێقەوماوان درێژ دەکەن.
ئەم جۆرە هاوکاریانە لە یەک کاتدا دوو ئامانج دەپێکێ و بە دوو شێوە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخەکە دادەنێ:
⁃ هەم باری تێکچرژاوی دەروونی و سایکۆلۆژی خەڵکە لێقەوماوە سوک دەکات و وادەکات خەڵکی زیان لێکەوتوو خۆیان بە تەنیا نەبیننەوە.
⁃ هەمیش قورسایی بەشێک لە کێشە ئابوریەکەیان لەسەر لادەبات.
⁃ و هەمیش ئاسۆی هیوایان بۆ دوارۆژ و دەسپێکردنەوەی ژیان و هەڵدانەوەی لاپەرەیەکی تر بۆ روناکتر دەکاتەوە.
بەداخەوە دوای روودانی لافاوە بە تەوژمەکەی هەولێر و ئاشکرابوونی قەبارەی ئەو زیان و زەرەرە بەرچاوانەی لەخەڵکە کەمدەرات و هەژارەکە کەوتەوە، ژمارەی ئەو خواپێداوو دەوڵەمەندە هەولێریانەی فریای زیان لێکەوتووان کەوتن و دەستی یارمەتی و هاوکاری کردن و بە هاناوەچوونیان بۆ درێژ کردن لە پەنجەی دەست تێناپەڕن.
ئەرکی حکومەت لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هۆکارو دەست نیشان کردنی ئەگەری روودانی لافاوەکی لەمجۆرە و پێشکەش کردنی یارمەتی و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووان، شوێن هەڵوەستە لەسەرکردن و مایەی دەست خۆشیە.
بەڵام هەولێریە خواپێداوەکانیش دەیانتوانی و دەتوانن بەش بە حاڵی خۆیان رۆڵێکی بەرچاوتر و ئینسانیتر لە بەهاناوەچوونی خەڵکە لێقەوماوەکە بگێڕن و ئەم هەلە بۆ بە جێگەیاندنی ئەرکە نیشتیمانیەکەیان بقۆزنەوەو رۆڵیان هەبێ لە سوک کردنی باری قورسی ژیان و گوزەرانی زیانلێکەوتوواندا.
وەڵام بدەوه