Kurdistan Press - ڕووداوەکەى ئاکرێ و قسەی خەڵک بۆ باوکی چوار منداڵەكە ڕووداوەکەى ئاکرێ و قسەی خەڵک بۆ باوکی چوار منداڵەكە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووداوەکەى ئاکرێ و قسەی خەڵک بۆ باوکی چوار منداڵەكە

لەبەیانیەی ئەو ڕۆژەی کە کارەساتێک بوو لەئاکرێ کە تێدا چوار مناڵ و دایکێک گیانیان سپارد، ناخم ھەژاند سەیری فەیسبوکم کرد بینیم ھەمو پەیج و سایتەکانی ئەولا کار لەسەر ھەست و سوزی  خەڵک دەکەن مەرگی مروڤیش کردیانە بە ئامرازی موزایدەی سیاسی، 
وەکو ھەموو ئەو خەڵکە زۆر خەفەتم خوارد بەتایبەتی کەزانیم باوکیان پێشمەرگەیە زۆر کاریگەری لەمن کرد.

من دەزانم نابێت بەھیچ شێوێک ئاگر و ھیچ شتێکێتر بۆ گەرم کردن لەکاتی خەودا لەژورێکی داخراودا بەھەڵکری بھێلنن، چونکە ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی ئۆکسجین کەمبکرێتەوە گازی ژەھراوی کەمروڤ دەخنکێنێت زیاد بێت، 
بەڵام ووتم ھەر چونێک بێت گەر حکومەت نەوتی پێدابوایە لە جیاتی ئەوەی خەلۆز سوپاکە ھەڵبکردایە ئەگەری مردنێکە کەمتر دەبوو چونکە سوپاکە کەمتر لەخەلۆز ژەھرەکە دروست دەکات. 

کەمامی ئەو چوار مناڵەی گیانیان لەدەست دا  قسەیکرد ووتی نەوتیان ھەبوو و باوکی رائیدە بەھۆی بێ نەوتی نەبووە کە براژنم خەلۆزی ھەڵکردووە، من قەناعەتم بۆ دروست بووە کە ئەو دایکە ھەڵەی کردووە و قەد فیکری بۆ ئەوە نەچووە کەئەو  کارەساتە دەخولقێت، کەچی حیزبە سیاسیەکان ھەر کەوتنە گیانی حکومەت وای کرد ئەو خەڵکەی ئاراستە دەکرێن ھەر لەسەر قسەی خۆیان بن حکومەت تێر جنێو بکەن و جنێو بە مامی ئەو چوار مناڵەش بدەن لەسەر ئەو خەمەی کە ھەیەتی، خەڵکی تریش کە بێ متمانەن کەوتنە دوای ئەمانە ھەر باوەر بە قسەی کەس و کاری نزیکیان نەکرد.  

ئەمڕۆ باوکی ئەو چوار مناڵە کەبەجارێک چوار جیگەری خۆی و ژنەکەی لەدەستدا، کەکەس نازانێت دڵی چەند سوتاوە کەس نازانێت خەمێکی چەند مەزنی ھەڵگرتووە کەدڵنیام تەمەنا دەکرد خۆشی لەگەڵ ئەوانە بمردایە نەک ئەو ئازارە مەزنە پێ بگەیشتایە کە زۆر لەمردن بەئازارترە، ئەو باوکە بەدەمی خۆی ووت کە نەوتمان وەرگرتووە ھەشت پیکەمی داریشمان کڕیوە یەعنی  نەبونی نەوت نەبووە ھۆکار کەپەنا ببرێتە بەر خەلۆز بەڵکو تەنھا ناھۆشیاری دایکەکەبوو کەبەداخەوە ئەو کارەساتە لێکەوتەوە. 

بەڵام خەڵکی ئاراستەکراو کەبەجولەی ئەو حیزبە دەجولێن کە ژەرھریان لەناو کومەڵگەدا بڵاوکردووە خەڵک تا ئەوپەری بێ متمانە کردووە کەوتنە جنێو ووتن بەباوکی ئەو چوار مناڵەش، کەخۆی فروشتووە بەدەسەڵات، بە ویژدان بڵێن کام پیاو ھەیە لەسەر ئەم زەویە ئەم کارەساتە بەسەری بھێت لایەنگری تاوانبارەکە بکات، لەدوای لەدەست 5 کەسی خۆی بەجارێک چی ھەیە لێ بترسێت عەیبی تاوانبار پەردەپۆش بکات، شەرم ناکەن  ویژدانتان نیە لەجیاتی دڵ نەوەیی ئەو باوکە بدەن سەرەخۆشی لێ بکەن کەوتنە جنێو وتن پێی ژەھری خۆشتان بە ئەویشتان ڕشت.

دڵنیام گەر باوکی ئەو چوار مناڵە بوتایە نەوتمان وەرنەگرتوووە حیزبە ژەھراویەکان لەوپەری دونیا دەھاتنە پرسەکە بۆمەرەمی خۆیان بەڵام مادەم حکومەت تاوانبار نەکرد ئێدی تەواو ھیچ ئیشتان پێ نیە سیناریۆی ئێوە تەواو بوو، ئەوجا نەک ھەر بەشداری لە پرسکە ناکەن بەڵکو خەڵکی خۆتان ئاڕاستە دەکەن کە لەبەیانیەوە ئاراستەتان کردووە کە ڕوداوەکە بەلارێدا ببەن جنێو بەباوکەش بڵێن لەسەر ووتنی ڕاستی کەپێتان حەزم ناکرێت. 

مروڤ بەھەبونی ویژدان لەبونەوەرەکانی تر جیادەکرێتەوە، تا پێتان بکرێت لەسەر ڕاستی ڕەخنە لە دەسەڵات بگرن و لایەنگری ڕاستی بن .
بەڵام ویژدانی خۆتان لەدەست مەدەن و نەکەونە داوی حیزبە ژەھراویە بێ ویژدانەکان، گەر ویژدانتان لەدەست دا ھەر بونەوەرێک بیت مروڤ نیت.    

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه