واقعی ژیان تەنیا بریتیە لە چرکەساتەکانی ئێستامان.
ئەوەیتر یا فکروخەیاڵە یا بیرەوەریەکانمانن.
بیرەوەریەکان کەوتوونەتە دەرەوەی ئێستامانەوە و پانتایەکن لەوەی روویدا و بەسەرچوو و دواجار لە دەرەوەی ئیرادەمانەوە بوون بە ئەرشیڤی ئەو کاتانەی خەونمان پێیانەوە دەبینی.
هیچ سنوورێکی سایکۆلۆژیش بۆ پەل هاویشتنی فکروخەیاڵەکانمان و ئەو رووبەرەی داگیریان کردووە ناتوانێ لە ئومێد بە ئاییندەو خەون بینینێکی تر بمانوەستێنێ.
حەقیقەتی ژیان بریتیە لە وێستگەکان و قۆناغەکان و ئەو پێشهات و دۆخانەی بێ ویست و ئیرادەمانەوە هاتنە پێش و بەسەرماندا سەپێندران و بوون بە بەشێک لە دونیابینی و بیروبۆچوون و روانگەو کاراکتەر و بکەرە کۆمەڵایەتیەی ئێستامانەوە.
ژیان بە ئومێدەوە جوانە.
ئێمەی هانیشتیمانیانی هەرێم نابێ بە هیچ کڵۆجێ هیواوئومێدمان بە داهاتوو لە دەست بدەین.
هەرێمەکەمان زەمەنێکە بە کۆمەڵێک کێشەی دەسکردی نەیارو نەحەزانیەوە دەورە دراوە. دۆخی ناوەخۆی نیشتیمانمان هەر رۆژەی لە رێگەی سنیاریۆو مەکینەی چەواشەکاریەکانی پەیجە بێ دایکوباوکەکانی سۆشیال
میدیاوە ئاڵۆزدەکرێ.
خۆراگریمان لەبەردەم تەوژمی ئەم هەژمونە خۆسەپێنە، سەنگی مەحەکی مانەوەو بەردەوام بوونمانە.
وەڵام بدەوه