سەرۆک بون یان ھەر پلەیەکی تری وڵات بەپێی یاسای وڵات بۆ چوار ساڵ یان ھەشت ساڵە. لەگەڵ ئەوەش زۆر کەس دەتوانن ببن بەسەرۆک بەشێوازی جیا. سەرۆکی وڵات، سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حیزب، سەرۆکی خێڵ، سەرۆکی گوند، سەرۆکی گروپ، ھەرچەند کەسێک لەدەورت کۆببنەوە دەتوانی خۆت ناوبنێی بە سەرۆک، بەڵام تەنھا لەچوارچێوەیەک ئەوانەی دەورت شەرعیەت بە سەرۆک بونت دەدەن، جا چەند کەسێک بن یان لە چوارچێوەی وڵاتێک دابێت.
بەڵام مەرجەع بون، پلە و پۆستێک نیە بەخۆتی ببەخشی، ھەر چەند ئەوانەی دەورت شەرعیەتت پێ بدەن نرخی نابێت و نابیت بەمەرجع، دەبێت لەسەر ئاستێکی گەورەتر لەدەرەوەی چوار دەورت شەرعیەتت پێ بدەن.
بارزانی ئێستا وەک پۆست ھیچ پۆستێکی فەرمی نیە، تەنھا سەرۆکی حیزبە، نەک پارتی گەر ھەمو حیزبەکانی تری ھەرێمی کوردستان بیانەوێت بارزانی بکەنە مەرجەع بارزانی ھەر نابێتە مەرجەع بەڵکو دەبێت لەدەرەوەی حیزب لەدەرەوەی کوردستان لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە لەپارچەکانی تریش ئەم شەرعیەتەی پێ بدەن.
سەرۆک و ھەر پلەدارێکی وڵات کە سەردانی وڵاتێکی تر دەکات لەگەڵ سیستەمی حوکمرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، لەسەر ئاستی فەرمی وڵات.
پێش چەند مانگێک کاتێک ماکرۆن سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد تەنھا لەگەڵ پۆستە فەرمیەکانی وڵات کۆبۆیەوە لەگەڵ ھیچ شەخس و حیزبێک کۆنەبۆیەوە بەڵام لە دەرەوەی ھەولێر کە لە موصل بوو ووتی من دەچمە ھەولێر لەگەڵ «بارزانی مەزن» کۆدەبمەوە. دواتر ھاتە ھەولێر لەگەڵ بارزانی کۆبۆیەوە، ئاماژەی بەھیچ پۆستێک نەدا تەنھا پێی ووت بارزانی مەزن، ئەلف و بێیەک لە سیاسەت بزانی دەزانی بارزانی چی پۆستێکی ھەیە. ھەر وەک چۆن فەرەنسا ناوەندی بڕیارە لە ئەوروپا، ھەموو پرسەکانی ئەوروپا دەچنە سەر مێزی فەرەنسا، بەم شێوەیە ھیچ پرسێکی کوردی بەبێ بارزانی نابێت، ھیچ پرسێکیش بەبێ کورد لەناوچەکە چارەسەر نابێت. ھەر پرسێک کە پەیوەندی بەناوچەکەوە ھەبێت بەتایبەتی لەبابەتی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرپرسانی وڵاتان لەسەر ئاستی باڵا دەبەنە سەر مێزی بارەگای بارزانی دەدەنە بەر باس و ڕاوێژ بەبارزانی دەکەن
ھیچ وڵاتێک ھێندەی ئێران دژایەتی بارزانی ناکات، ھەمیشە ئێران دەیەوێت بارزانی بەلاوازی پیشان بدات، لەھاوکێشەی سیاسەت دوری بخاتەوە. گەر
ئێران بزانێت بەبێ بارزانی ئەوەی مەبەستێتی لەھەرێم و ناوچەکە بەدەستی دەھێنێت ئەوا کەسێکی ئاسایی خۆشیان نانێرنە لای بارزانی، کەسێکی تر دیاری دەکەن لەشوێنی بارزانی بەڵام ئەوان دەزانن لەناوچەکە ھیچ پرسێکی کورد بەبێ بارزانی لە ناوچەکە سەرکەوتو نابێت، ئەزمونی زۆریشیان ھەیە کە بەبێ کورد ھیچ پرسێک چارسەر نابێت لەناوچەکە بەڵکو خراپتری لێ دەکەن.
جا ئێران و ھەر چوار دەورمان و وڵاتانی تر کەپەیوەندیان ھەیە لەناوچەکە بۆ چارەسەرکردنیشی ھەر پرسێک لەناوچەکە دێنە لای بارزانی، ناوچەکە وەکو سندوقی باروت وایە کوردیش لەناوەڕاستی ئەو سندوقەیە ھەرچەند بیانەوێت ناتوانن دەری بکەن.
ئێستاش لەسەروبەندی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق بەرپرسانی باڵای شیعە ھەریەکیان بە جیا جیا پەلە پەلەیانە کە سەرەدانی بارزانی بکەن، ھەر یەکیان لەلای خۆیەوە دەیانەوێت ڕەزامەندی بارزانی بەدەست بھێنن بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق بکەن، کە ئاشکرایە ھیچ حکومەتێک بەبێ کورد پێکناھێنرێت، پرسی کوردیش لای بارزانی یە. ھیچ کەسێک نیە ھێندەی بارزانی لای دۆست و نەیارانی کورد لەناوخۆ و لەدەرەوە حسابی بۆ بکرێت، جا ئێمە ناڵێین بارزانی مەرجەعە یان سەرۆکە یان ھەر پۆستێکی تر خۆتان دەتوانن ناوێکی لێ بنێن.
وەڵام بدەوه