Kurdistan Press - کورد لەنێوان موقتەدا صەدر و پاشای عێراق کورد لەنێوان موقتەدا صەدر و پاشای عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کورد لەنێوان موقتەدا صەدر و پاشای عێراق

نوسینی: ھۆگر نێروەیی

لەسەر وەزنی دروشمی موقتەدا صەدر کوردیش نە حکومەتی شەرقی دەوێت نەحکومەتی غەربی بەڵام لەگەڵ ئەوەش حکومەتی دیکتاتۆری و مەزھەبی و تائیفی و خۆسەپاندنیش ناوێت بەڵکو حکومەتی شەراکەتی دەوێت، کە کورد تێدا خاوەن بڕیار بێت و بەشداربێت لە دروستکردنی بڕیار لەسەر ئاستی باڵای وڵات نەک بە کەمینە و پەراوێزخراو و پلە و دوو و سێ کورد لەو حکومەتەدا بەشداری پێ بکرێت! کەھەرگیز کورد ناچیێتە ژێر بڕیاری ئەو حکومەتە. 

کورد بەدرێژایی مێژووی عێراق ئەزمونی زۆر تاڵی ھەیە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق، کە جاران کورد لەسەر دەمی عبدلکریم قاسمی بە یاخیبۆ ناوبردن ھەموو چەکی خۆی لەگوند و ناوچە کوردیەکان تاقی کردەوە، کەدواتر بەھۆی ستەمی قاسمی کورد ژێر دەستی ڕەتکردەوە و ئاگری شۆرشی ھەڵگیرساند. 

لەسەردەمی صەدامی کەبەدیکتاتۆری عەرەبی ناسراوبوو کورد بە تیرۆریست و دەرکراو ناوبردن، ئەوەی ھێتلەر بەرامبەر بە جوو کردی صدام زۆر خراپتری کرد بەرامبە بە کورد، کە صەدام کورد ئەنفاڵکران زیندە بەچاڵکردن، کۆمەلکۆژکران، گوندەکانی کورد وێرانکران ھەتا ڕقی خۆی لەکانی و ڕووبارەکانی کوردەکان دەرکرد وشک کران بە مادەکان پڕ دەکران  بەخوڵ و قێرتاو، کە کانی و ڕووبارەکان سروشتی خودان بەمروڤەکان داون بۆ ژیان کردن بەڵام صەدام سرۆشتی خوداش تێکدا کەبەکوردی دابوو.  کورد زیاتر لە نیو ملیۆن قوربانی دا تا گەیشتە ڕاپەرین و دواتر عێراقی نوێی فیدراڵی.

کورد بەھیوای زۆرەوە چوو عێراقی نوێوە نیەتی باشی خۆشی دیارکرد، ھەر لەسەرەتاوە بەشداربوو لە بونیاتنانەوەی عێراقی فیدرالی، بەئارەزوی خۆشی بەشداری کرد، کەکورد قەد بیری لەوەنەدەکردەوە کە شیعە ھەمان سیاسەتی سونە دەگرنە بەر بە شێوازێکی نوێ خۆیان دەسەپێنن، چونکە شیعە خۆشی ستەم لێکراوبوو لەسەر دەمی حوکمڕانی سونە بەڵام بەداخەوە شیعە ئەزمونی لەو تاڵیەی خۆی وەرنەگرت زۆری نەخایاند خۆیان سەپاند کورد و پێکھاتەکانی تر پشت گوێ خران. 

 کە نوری مالکی بەبڕینی بودجە دەسپێکرد، کە کەمتر نەبوو لە ئەنفالی صدام، کەمالکی سکی تاک بەتاکی کورد ئەنفالـکرد و برسی کرد، کە لەوکاتەوە سیاسەتی برسیکردنی کورد بۆ بە کڵتور لای دەسەڵاتدارانی عێراق کەئاسانترین کارتبوو دەستی بۆ ببەن. ئەمەجگە لە زیاتر 50 دەقی دەستوری کەپەیوەندی بە کوردەوە ھەیە تائێستا جێبەجێبەکراون.

عەبادی ھەمان سیاسەتی مالکی پراکتیزەکرد بەردەوام بوو لە ئەنفاڵکردنی سکی تاکی کورد، بەوەش نەوەستا غوڕوریەکی زۆری گرت کاتێک بڕیاردا بە 24 کاتژمێر کەمتر قەواڕەی دەستوری ھەرێمی کوردستان بسڕێتەوە لەشکەرکێشی کرد بۆ سەر کەرکوک و دواتر بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت، بەلام عەبادی لەبیری کردبوو کە پێشمەرگە مەرگی خۆیان داناوە پێش ژیان بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ناوی عەبادیان لەھاوکێشەی سیاسەتی عێراق سڕیەوە، لەپەیژی لوتکەوە لەئەرزی دا.

گەر صەدر دەیەوێت سەروەری بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە، عێراق ئەجێندای خۆی ھەبێت نەک ئەجێندای ئەملا و ئەولا پراکتیزە بکات، کوردیش لەگەڵ ئەوەیە کە عێراق ھی ھەموو گەڵانی عێراق بێت خاوەن بڕیاری خۆی بێت نەک بڕیاری ئەملاو ئەولا پراکتیزە بکات ، بەڵام گەر صەدر بیەوێت کورد بۆ بەرژەوندی خۆی بەکاربھێنێت تا قوماشی صەدامی لەباربکات خۆی ببێتە حاکمی موتلەقی عێراق ئەوا ھەرگیز نابێتە صەدام کە ئەو ڕۆژانە گۆزەشت صەدامێکی تر لەعێراق دایک ببێتەوە، داھاتوویش باشتر نابێت لە صەدام گەر چەند ساڵیش حوکمڕانی بکات.  کوردیش خۆی ناکاتە خەڵوزنە بۆ صەدر نە بۆ ھیچ شەخسێکی تر. 

گەر صەدر ھەمان سیاسەتی مالکی و عەبادی پراکتیزە بکات  عێراقی شیعەستانی دروست بکات کەمینەیەک بڕیار  بەدەست بن خۆی بسەپێنێت ئەوا تەمەنی دەسەڵاتەکەی لە عادل عبدلمھدی زیاتر نابێت، دەسەڵاتدارانی عێراق ھەموو جورە حوکمڕانیەک پراکتیزە کردووە، سەربازی، دیکتاتۆری، تاک جەمسەری و تاک لایەنی، میلشیایی و خۆسەپاندن لەھیچیان سەرکەوتوو نەبون عێراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەخراپەوە بەرەو خراپتر چووە، تەنھا حوکمڕانی شەڕاکەتی پڕاکتیزە نەکردووە کەتەنھا شەراکەت دەرمانی دەردەکانی گەلانی عێراقە زامەکانی سارێژ دەکات. 

کورد لەگەڵ ھیچ شەخسێک نیە مالکی یان صەدر بێت یان شەخسێکی تر بێت بەڵکو کورد لەگەڵ پاشای عێراقە کە دەستۆرە، کێش کار بەدەستور بکات وەک خۆی کورد لەگەڵ ئەو دەبێت.

گەر قاسمی کاتی خۆی مافی ئۆتۆنۆمی بەکورد دابوایە کار نەدەگەیشتە ئەوەی گوڵە باران بکرێت بەدەستی کودەتاچیەکان بەبەھانەی شکستی بەرامبەر بە کورد، گەر  صدام لە ڕێکەوتنی ئۆتۆنۆمی پاشگەز نەببوایە بۆ کوردەکان کورد ڕاپەرینی نەدەکرد ھەرێمێکی سەربەخۆیی دروست نە دەکرد، گەر دەسەڵاتدارانی شیعە کار بەدەستۆر بکردایە مافەکانی زەوت نەکردبانە کورد ڕیفراندۆمی نەدەکرد، گەر ئەم جارە کێ حاکمی بەغدا بێت کار بەدەستۆر نەکات کەپاشای عێراقە شەڕاکەت قبوڵ نەکات کۆتا حکومەتی عێراق دەبێت،  یەک پارچەیی وڵاتی دروستکراو عێراق کۆتایی دێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه