Kurdistan Press - پارتی و تەنازولکردن پارتی و تەنازولکردن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی و تەنازولکردن

پارتی ھەمیشە ئامادەیە تەنازولی کوردایەتی بکات، تەنازول بۆ حیزب و پارتێکی دیارکراو ناکات بەڵکو تەنازولی پارتی لە پێناو بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستانە، تەنازولی کوردایەتی یە، تەنازولی زامن کردنی مافەکانی گەلی کوردستانە، پارتی قەد لە ژێر فشاردا تەنازول ناکات و نەکردووە و ناشکات. گەر  وابیربکەنەوە پارتی تەنازولی ترس و لەرز دەکات ئەوە زۆر بە ھەڵەداچونەوە پارتی قەد نەترساوە ناترسێت و نالەرزێت، لە نەیارانی کوردستان بپرسن کەتەنەزول و ترس لە میتۆدی پارتی دا ھەیە! وەڵامەکەش بە پراکتیکی دەبینن نەک تێوری. 

گەر پارتی تەنازولی بکردایە شۆرشی گولانی ھەڵنەدەگیرساند، کە لەدوای ڕێکەوتنی جەزائیر وڵاتانی جەمسەرگیری ھەرێمی ئیقلیمی و جیھانی و ناوچەکە لەسەر ڕێکەوتن شۆرشی کوردی کۆتایی پێبھێنن بە ڕێکەوتنێک کەئێدی کورد نەتوانێت سەری ھەڵبداتەوە شۆرشێکی تر ھەڵبگیرسێنێت.
 گەر پارتی ترسابایە قەد ڕیفراندۆمی نەدەکرد ڕایی گەلەکەی نە دەخستە سەر ھەموو ڕایەکانی جیھان، کە ئەو کات فشاری  ھەمو جیھان بەیار و نەیارەکانی بە وڵاتانی ئیقلیمی و ھەرێمی لەسەر بوو بەڵام پارتی بەھەموو جیھان ووت نەخێر بە گەلی کوردستان ووت بەڵێ. پارتی ئامادەیە پشت لەھەموو جیھان بکات بەڵام قەد ئامادەنیە پشتی لەگەلی کوردستان بکات کە گەلی کوردستان سەرچاوەی ھێزی پارتی یە نەک ئەملا و ئەولا وەکو ھەندێک حیزب و بەرە و لایەن. 

پارتی لەگەڵ ئازار و ژانی گەلێک دروستبووە حەفتا پێنچ ساڵی تەمەنی لەگەڵ ئەو ئازارانە گەورەبووە تا گەیشتووە ئەمڕۆ، ئەوجا پارتی تەنازول ناکەت بەڵکو لەپێناو گەلەکەی کە ھەڵگری ئازاری ئەوانە سازش بۆ کوردایەتی دەکات، ھەمیشە ئامادەیە لە بەشی خۆشی بە حیزبەکانی تر بدات بە سازان و لێک تێگیەشتن لەپێناو گەلی کوردستان ئەما گەر ھەموو ھێزی جیھان فشار لەسەربکات  ئامادەنیە قەد سازش لەسەر ھیچ مافێکی گەلی کوردستان بکات ھەگبەی پارتی بەدرێژایی مێژوو  پڕ و گەواھیدەرە لەسەر ھەلویست و کردارەکانی پارتی. 

ئێستاش پارتی ئامادەیە پۆستی سەرۆک کۆمار بەیەکێتی بدات گەر یەکێتی بێتە بەرەی کوردستانی بوون،کە پۆستی سەرۆک کۆمار لە ھەولێر یەکلاییدەکرێتەوە نەک لە شوێنی تر کەھەرگیز پۆست بۆ پارتی ئامانج نەبووە بەڵکو تەنھا ئامراز بووە بۆ شەڕ کردن و بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان، ئەوەی گرنگە بۆ پارتی کەو ئەو کەسەی دەچێتە بەغدا ھەڵگری پەیامی کوردستانی بێت نەک ھەڵگری پەیامی ڕق و کینە بێت تەنھا نوێنەرایەتی حیزبێکی دیارکراو بکات. پارتی کێشەی لەگەڵ ھیچ شەخس و حیزبێک دا نیە بەڵکو کێشەی پارتی لە ئەدای کارکردنیەتی نەک کەپەیوەندی بەخۆدی شەخسەکەوە ھەبێت.

پارتی بەڕێکەوتنێ ستراتیژی کوردستانی بوون دەست بەرداری پۆستی سەرۆک کۆماری دەبێت بۆ یەکێتی بەتەنھا یەک ھەنگاوی یەکێتی بۆ بەرەی کوردستانیبون، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ھەر بۆ ئەوە بووە کە ئەوان بێنە ژێر بەرەی کوردستانی بوون نەک بەرەی ئەملا و ئەولا ھەروەھا کە پارتی دەتوانێت ئەو پۆستە بەدەست بھێنێت گەر وەکو ئەوان بیردەکەنەوە کە ناتوانێت، کشانەوەی کاندیدی خۆشی ھەر لە سەر ئەو بنەمای کوردستانیبون دەبێت، پارتی ھەمیشە باش و باشتر ھەڵدەبژێرێت بۆ کوردستانێکی بەھێزتر بڕیار دەدات نەک لەسەر بنەمای ڕق و کینەی تەسکی حیزبی بڕیار دەدات. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه