پرۆژە گەورەکان، بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئارامی پرۆژەکەیان پەیوەندی بەکۆمپانیایەکی سکوێرێتی دەکەن،گرێبەستی لەگەڵ دەکەن بۆساڵێک، گەر ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ کردووە پاسەوانەکانی بەباشی ئەرکەکانیان لەماوەی ئەوساڵەدا بەجێ گەیاندبێت، گرێبەستەکە نوێ دەکەنەوە بۆساڵێکی تریش، گەر نەتوانن بەتەواوی ئەرکەکانیان بەجێ بگەیەنن گرێبەستەکە نوێناکەنەوە پەیوەندی بەکۆمپانیایەکی تری سکوێرێتی دەکەن کەلەوەی پێشو باشتر بێت لەدابین کردنی ئەمنیەت، جاھەمو کۆمپانیاکانی سکوێرێتی پاسەوانی باش نەبێت وەری ناگرن، بۆئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی باش کاربکەن بۆ دابینی کردنی ئەمنیەتی پرۆژەکان، بۆ ئەوەی زۆرترین پرۆژەیان لەدەست بێت وگرێبەستیان نوێبکەنەوە.
پەکەکەش ھەمان کاری کۆمپانیای سکوێرێتی دەکات بۆ دابینکردنی پاسەوانەکان بەڵام جیاوازی ئەوەیە ھەتا پەکەکە ھەبێت وڵاتانی ئیقلیمی وداگیرکەری کوردستان گرێبەست لەگەڵ ھیچ حیزبێک وچەکدارێکی تر ناکەن چونکە کەس وەکو پەکەکە خزمەتی ئەوان ناکەن، وئەجێندای ئەوان جێبەجێ ناکەن!، پەکەکە پاسەوانی سنورەکانی ئەوان دەکات فراوانی دەکات لەسەر حسابی خاکی کوردستان، ڕێگا نادات بچوکترین مەترسی بۆ سەر سنورەکانی دروست بن، ھەر شوێنێک و خاکێک پەکەکەی لێ بێت داگیرکراوە، بەئارامی ھێزە داگیرکراوکانی کوردستان ھاتوچۆ لەوێ دەکەن بەبێ ھەبونی ھیچ مەترسیەک، بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان سەرەتا پەکەکە دەچێتە ئەو ناوچانە کەمەبەستیانە، دوای سوپای داگیرکەر شوێنیان دەگرێتەوە،ولەھەر چوار پارچەی کوردستان بەربەستی سەرەکی یە بۆ ھەرپرسێکی پەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت،
پەکەکە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان مات و بێدەنگە لە خەوێکی قوڵ دان، تەنھا لەو کاتە خەبەریان دەبێتەوە کەھێزێک دژی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی بێتە سەرخەت، بەجۆرێک خزمەتی ئێران دەکەن زیاتر لەپاسداران، ھەر ھێزێک دژی ئێران بێت پەکەکە دژایەتی دەکات، شەڕیشی لەگەڵ دەکات، سنورەکانی ئێران دەپارێزێت، خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ ئەوەی ھیچ مەترسیەک لەسەر سنورەکانی دروست نەبێت نەگاتە ناو شارو گوندەکانی، ھیچ ھێزێکیش بەدیلی خۆی نازانێت دژایەتی ھەموان دەکات،
پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، لەسوپای سوریا زیاتر خزمەتی بەشار ئەسەدی کرد، ھۆکاری سەرەکی مانەوەی بەشار ئەسەدن لەسەر کورسی دەسەڵات، ھەمو شارە عەرەب نشینەکانی لەداعش پاک کردەوە چەندین ڕۆڵەی کوردی کردە قوربانی بەبێ مەرج تەسلیمی سوپای سوریای کرد ،وە ڕێگاشی نەدا لەشکری ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا ناوچەی ئارامی لەدەست بێت، چونکە ھیچ ھێزێکی کوردی لەدەرەوەی خۆی قبوڵ ناکات کێشەی لەگەڵ ھەموان ھەیە و شەڕیان لەگەڵ دەکات، لەبەرامبەر دا سوپای تورکیا پەلکێشی شارە کورد نیشنەکان کرد عەفرین و سەرێ کانێ و ئەوانەی تەسلیمی تورکیا کرد،
لەباکوری کوردستان کەجێگای خەباتی پەکەکەیە، دەمێکە لەوێ نەماون، ھیچ چالاکیەک لەوێ نیە، جگە لە زیان ھیچ سودێکی نەبووە بۆ باکور، ئێستاش تورکیا ھەرکەسێک بەمەترسی بۆسەر خۆی بزانێت دەڵێن پەکەکەیە یان پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە ھەیە، تورکیا چەندین پەرلەمانتاری کورد کە دژی ئەو ستەمەی تورکیان بەرامبەر بەکورد دەستگیرکراون بەبیانوی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ پەکەکە، گەر پەکەکە نەبوایە ئێستا ھەدەپە دووەم گەورەترین حیزبی تورکیا بووە ڕکابەری لەسەر یەکەم بون دەکرد بەڵام بەھۆی پەکەکە زۆر نەماوە شتێک ناھێڵن بەناوی حیزبی ھەدەپە قەدەغە دەکەن، پرسی کورد بەھۆی پەکەکە مات دەکەن.
لەباشوری کوردستان کەتاکە پارچەی ئازاد ونیمچە سەربەخۆیە پەکەکە گەورەترین سەنگەری لێداوە، بیانو بە چوار دەورمان دەدات کەخاکی کوردستان داگیربکەن، شەڕ بەھەمو ھێزە کوردیەکان دەفرۆشێت، مناڵ دەڕفێنن، گوندەکان تاڵان دەکەن،پێیان بکرێت دێنە ناوشار و وێرانی دەکەن، مین وبۆمب لەسەر ڕێگای خەڵکی سڤیل دادەنێن، پێشمەرگە شەھید دەکەن، لەژێر ھەمو ئاڵایەک شەڕدەکەن تەنھا ئاڵای کوردستان نەبێت، ڕێز لەھەمو حکومەتێک دەگرن پابەندی بڕیارەکانی دەبن تەنھا حکومەتی کوردی نەبێت، بووە بەکرێگرتی حشدی شعبی کە بەکرێگیراوەکان دژایەتی ھەرپرسێک دەکەن کەپەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت و لەبەرژەوەندی کورد بێت.
وەڵام بدەوه