Kurdistan Press - پرسی پارێزگاری کەرکوک چەمکی پارێزگارێکی نیشتیمان پەروەر بۆ کەرکوک بە لای کوردە نیشتیمان پەروەرەکانەوە پرسی پارێزگاری کەرکوک چەمکی پارێزگارێکی نیشتیمان پەروەر بۆ کەرکوک بە لای کوردە نیشتیمان پەروەرەکانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرسی پارێزگاری کەرکوک چەمکی پارێزگارێکی نیشتیمان پەروەر بۆ کەرکوک بە لای کوردە نیشتیمان پەروەرەکانەوە

ئەوەندەی ماهیەتێکی نیشتیمانی هەیە، پرسگرێکێکی نەژادی یا دەمارگیری نیە. 

کەرکوک لەوەتەی کەوتۆتە بەر شاڵاوی پرۆسەی قێزەوەن و شۆفینیەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبی لە لایەن عەڕابەکانی شاڵاوی ئەنفالە بەدناوەکان و راگواستن و قەڵاچۆکردنی نەژادی کورد، ئاسودەیی بەخۆیەوە نەبینیوە. 

رژێمە داپڵۆسێنەرە شۆفینیەکانی دەسەڵاتداری عێراق هەر لە زەمەنی حوکمرانی پاشا هەژمونگەراکان و دواتر کۆماری و دیکتاتۆرەکانەوە و نەمازە لەو ساتەی نەوت لەم پارێزگا کوردنشینە دۆزراوەتەوە، سڵیان لە هیچ کردەیەکی دژە کورد و نائینسانی دژبە زۆرینەی کوردی ئەم پارێزگایە نەکردۆتەوە. 

کەرکوک  بەلای کوردەوە هێمای پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانەو مۆرک و ئایکۆنی کوردبوونە. 

هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری کردن لە دیموگرافیای پارێزگای کەرکوک لە دێرزەمان و نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا خراوەتە گەڕو تا دواساتەکانی هەڵوەشانەوەی رژێمی داپڵۆسێنەری بەعسیش بە خێرایی بەردەوامی پێدرا. 

دوای بەعسیش دەسەڵاتدارانی هەژمونگەرای مەزهەبی شیعە بەردەوامیان داوە بەم سیاسەتە شۆفینیە و هێشتنەوەی دۆخەکە وەک خۆی، بەڵام لە ژێر دەمامک و پەردەو نیەتی شاراوەی ترەوە. 

هەروەک لای هەمووان روونە لە هەژدەساڵی رابردووی قۆناغی پۆست بەعسیشدا و بەهۆی نەبوونی پارێزگارێکی خاوەن بریار و پێداگر و کوردپەروەرەوە، جێ بەجێبکردنی داواکانی کورد و مادە دەستوریەکانی پەیوەست بە نەهێشتنی ئاسەواری تەعریب و راگواستن لە پارێزگای کەرکوک، دەستی دەستی پێ کراوەو تەنانەت یەک مادەی دەستوریش نەکەوتۆتە بواری جێ بەجێ کردندا.  

هەڵبەت دۆخی دوای رووداوە دڵتەزێنەکانی شازدە ئۆکتۆبەر و دانانی پارێزگارێکی شۆفینی عەرەب، نەک دۆخی کەرکوکی بۆ زۆرینەی کوردو پێکهاتەکانی ترەوە ئاسایی نەکردەوە، بەڵکو هانی عەرەبە هاوردە ئێکسپایەرەکانی پاشماوەی تەعریبیشی دا هەوڵی دەرپەڕاندن و دەست بەسەرا گرتنی موڵکوماڵ و زەوی و زاری دانیشتوانە رەسەنە کوردەکانی پارێزگاکەش بدەن. 

بۆیە دانانی پارێزگارێکی نیشتیمان پەروەری کوردی خاوەن بریارو هەڵوێست و بە توانا، لەم دۆخە پڕ لە نائومێدیەی دوای  رووداوەکانی شازدە ئۆکتۆبەر باڵی بەسەر پارێزگاری کەرکوکدا کێشاوە، پرسێکی هەستیارو ژیاریەو  پێدڤیە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان پێداگری لەسەر بکەن و بە هیچ شێوەیەک سازش لە سەر دانانی پارێزگارێکی کوردپەروەرو نیشتیمان پەروەرەوە نەکەن و کۆتایی بەم دۆخەی نائومێدی و پەراوێزکەوتنی کەرکوک ناوچەدابڕێنراوەکانی ترەوە بێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه