Kurdistan Press - دەسپێشخەری بارزانی دەسپێشخەری بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەسپێشخەری بارزانی

سەرکردەکان ئەو کاراکتەرانەن لە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا زیاتر هەست بە بەرپرسیارەتی مێژوویی دەکەن و خوێندنەوەی وردیان بۆ دۆخی کۆمەڵگاو پێشهات و پاشهاتە سیاسیەکان هەیە.

سەرۆک بارزانی بەهۆی مێژوویەکی دەوڵەمەند لە سیاسەت و هەگبەی پڕ لە دەسکەوت و نشوست و هەستانەوە و سازش نەکردنی بۆ شەرتومەرجی سەپاو لەلایەن نەیاران و خوێندنەوە واقعیەکانی بۆ داهاتوو، خاوەن حیکمەت و دووربینی و ئاکاری سیاسی جوانە و تۆمارێکی جوانی هەیە لە دەست پێشخەری بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە رووبەرووی نیشتیمان دەبنەوە. 

حەقە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەسپێشخەریەکەی بە هەند وەربگرن و لە سەر بنەمای دیراسەکردنێکی وردی دۆخی کوردستان و گۆڕانکاریە خێراکانی گۆڕەپانی سیاسی و وەرچەرخانە نێودەوڵەتیەکانەوە، قۆڵی سازدانی کۆبوونەوەیەکی هەمەلایەنەی لێ هەڵماڵن و چیتر چاوەڕوانی رووداوە خێراوکتوپڕەکانی ناوچەکە نەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا