Kurdistan Press - بریاری دادگای هەولێر وێنای سەروەرکردنی یاسایە بریاری دادگای هەولێر وێنای سەروەرکردنی یاسایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریاری دادگای هەولێر وێنای سەروەرکردنی یاسایە

بریاری دادگای هەولێر وێنای سەروەرکردنی یاسایە

دوابریاری دادگای هەولێر لەمەڕ پرسی تیرۆکردن لە ناو جەرگەی پایتەختی هەرێم، دەرخەری بەتەنگەوە چوونی سیستەمی دادوەریە بۆ سەروەرکردنی یاساوە. 

تیرۆروکاری تیرۆریستی کردەیەکی قێزەوەنە و لە ژێر هەر پاساوێکدا ئەنجام بدرێت، ناچێتە خانەی مەدەنیەت و رەوایەتی بەخشین بە ئەنجامدان و ئەنجامدەرانیەوە. 

حوکومەتی هەرێم و سیستەمی دادوەری خۆیان بە بەرپرسیاری پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاوڵاتیان و سەقامگیری و دۆخی تەناهی و ئاسایشی کۆمەڵگا دەزانن و بۆیەش بەتەنگەوەن بۆ سەروەرکردنی یاساو  باڵاکردنی رۆحیەتی قانون پارێزیەوە. 

گومانی تێدانیە نەبوونی سیستەمێکی بەهێزی دادوەری لەهەر کۆمەڵگایەک، یەکسانە بە هاتنەکایەی دۆخێکی پر لە مەترسی و ئاڵۆزی و گرژی و ترس و تۆقاندن و یاساشکێنیەوە. 

دوابریاری دادگای هەولێر پەیوەست بە تیرۆرکردنی هاوکارجافەوە، ئەو گریمانەیە پووچەڵ دەکاتەوە بەوەی هەرێم خاوەنی سیستەمێکی بەهێزی دادوەری و قەزایی نیەو هێشتا ئەم بوارە بە دامەزراوەیی نەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه