ئەنجامە فەرمیەکانی پۆلی دوازدە سەلماندیان ئەوە منداڵە هەژارە خێرلە خۆ نەدیوەکانی ئەم کۆمەڵگایەن بە بێ ئەوەی هیچ چاوەڕوانیەکیان لە کۆمەڵگا هەبێ دەتوانن پێشەنگی زانست و مەعریفە و خوێندن و خۆ پێ گەیاندن بن.
لە پاڵ ئەمەشدا هەروەک تێبینی کرا هەموو دەرچووانی پۆلی دوازدە دەرچووی قوتابخانە حوکومیەکانی کوردستان بوون بەبێ ئەوەی تەنانەت بۆ تاقە رۆژێکیش مامۆستای تایبەت یارمەتی دابن و لەم پرۆسەی خوێندن و دواساڵی پۆلی دوازدە چاودێریان کردبن.
ئەم دوو ڕاستیە بەسە بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە زیاتر گرینگی بە قوتابخانە حوکومیەکان بدات و داواکاری و خزمەتگوزاریەکان پشت گوێ نەخات و بە گوێرەی تواناو ئیمکانیاتی بەردەست، کێشەکانیان چارەسەر بکات و خوێنی تازەو هێزی زیاتر ببەخشێتە سیستەمی پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا.
وەڵام بدەوه