گەشەی خێرای دانیشتوانی هەرێم و سیستەمی شارنشینی و دۆخی ناسەقامگیر و چۆل کردنی زۆربەی گوندەکانی سەر سنووری تورکیا بە هۆی جموجۆڵی چەکدارانی پ ک ک و بۆردومانەکانی تورکیاوە، فشارێکی گەورەی خستۆتە سەر حوکومەتی هەرێم و دامەدەزگاکانیەوە.
ئەمەش لەپاڵ بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاوارە لەم سنوورە، بۆنەتە ئاڵنگاریەکی مەزن لەبەردەم دامودەزگا حکومیەکانی ئەم دەڤەرەوە.
سەرباری ئەم هەموو کێشەو گیروگرفتە داراییانەوە کابینەی نۆ توانیویەتی بێ یارمەتی بەغدا، لە لایەک هەم موچەکان بە تەواوی بدات و هەمیش لێرەولەوێ بە گوێرەی داهات و بودجەی بەردەستەوە کۆمەڵێک پرۆژەی خزمەتگوزاری بخاتە واری جێ بەجێ کردن و خزمەتی گشتیەوە.
وەڵام بدەوه